ئێران بە توندی ڕەخنەی لە سوید دەگرێت
خەڵک-

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە ڕەسمیی ڕەخنەی توندی ئاراستەی سوید کرد سەبارەت بە پێدانی رەگەزنامە بە پزیشکێکی ئێرانی کە لە سوید مافی پێشتر مافی مانەوەی ھەبووە و ڕایگەیاند، ئێران دان بە دوو رەگەزنامەی ھیچ کەسێکدا نانێت.

بەھرام قاسمی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەوبارەیەوە، ڕایگەیاند: ئەم بڕیارەخێرایەی سوید جێی گومانە و هیچ پاساوێکی نیـیە، ڕۆژی دووشەممە باڵیۆزی سویدیان بانگهێشتکردووە بە مەبەستی گەیاندنی ناڕەزایی تاران لەم بارەیەوە.

هەفتەی ڕابردوو وڵاتی سوید ڕەگەزنامەی خۆی بە ئەحمەد ڕەزا جەلالی بەخشی، کە پـزیشکێکی ئێرانیی نیشتەجێی سویدە و ئێستا لە ئێران دەستبەسەرە و سزای لەسێدارەدانی بەسەردا دراوە.

ئەحمەد ڕەزا جەلالی لە مانگی نیسانی 2016 بە سەردانێکی کورت گەڕابووەوە بۆ ئێران و لە لایەن دەزگا ئەمنییەکانی ئەو وڵاتەوە دەستگیر کرا، دوای چەند مانگێگ تۆمەتبارکرا بەوەی زانیاریی لە بارەی دوو زانای ئەتۆمیی ئێران بە هەواڵگری ئیسرائیلی داوە کە ھەردووکیان تیرۆر کراون.

بەهرام قاسمی ئەوەشی ڕاگەیاند: ئێران دان بە دوو ڕەگەزنامەدا نانێت و ئەحمەد ڕەزا جەلالی وەکو هەر ئێرانیـیەکی دیکە مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت.
به‌روار:  20/02/2018
609   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   635
کۆی سه‌ردان:   29249809