مەراسیمی پەردە لادان لەسەر پەیکەری "بەختیار عەلی"
پەیکەرێکی لە بڕۆنز دروستکراو بۆ بەختیار عەلی نوسەر و ڕۆماننووس و شاعیر لەلایەن "چێنەر نزار"ی پەیکەرسازەوە دروستکرا، نیوەڕۆی ئەمڕۆش لە کتێبخانەی گشتی سلێمانی پەردە لەسەر پەیکەرەکە لادرا.

چێنەر نزاری پەیکەرساز لە لێدوانێکیدا بە ماڵپەڕی ئێن ئاڕ تی دووی ڕاگەیاند، بۆ ماوەی سێ مانگ دەبێت سەرقاڵی دروستکردنی ئەم پەیکەرەیە، کە لە بڕۆنز دروستکراوە و بەرزییەکەی دوو مەتر و ٨٥ سانتیمەترە، بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی لەگەڵ "شۆڕش حەمە ڕەشید" ئەنجامدراوە و پەیکەرەکە لە کتێبخانەی گشتی سلێمانی دانراوە.

دەربارەی هۆکاری دروستکردنی پەیکەری بەختیار عەلی وتی "هەر لە گەنجیمەوە سەرسامی کارەکانی بووم، شاعیر و ڕۆماننووسێکی گەورەیە، وەک ڕێزلێنانێک بۆ نووسەر بەختیار عەلی ئەو پەیکەرەم دروستکردووە".

چێنەر نزار یەکێکە لە پەیکەرسازەکانی شاری سلێمانی، لە ساڵی ٢٠١٠ دەستی بە کاری پەیکەرسازی کردووە، نزیکەی ٢٢ پەیکەری کەسایەتییە دیارەکانی دروستکردووە و لە شوێنە جیاجیاکاندا دانراوە.

بەختیار عەلی لە ساڵی ١٩٦٠ لە سلێمانی لەدایکبووە، نووسەر و شاعیر و ڕۆماننووسێکی دیاری کوردستانە، چەندین خەڵاتی ئەدەبیی لەوانە خەڵاتی "نیلی زاکس"ی وەرگرتووە، خاوەنی چەندین دیوانە شیعر و ڕۆمانە و بەرهەمی فیکریشی هەیە وەکو "گوناه و کەرنەڤاڵ، ئێوارەی پەروانە...هتد".

نالیا
به‌روار:  20/02/2018
953   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   709
کۆی سه‌ردان:   29259991