وێرانکردنى ماڵى هاوڵاتیان له‌لایه‌ن تورکیاوه
ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان
هێرشه ئاسمانى و زه‌مینییه‌کانى سوپاى تورک و چه‌کداره‌کانى سه‌ربه تورکیا بۆ سه‌ر عه‌فرین به‌رده‌وامه و له هێرشه‌کانیاندا ماڵ و موڵکى هاوڵاتیانیان وێران کردوه.
ماوه‌ى ٢٦ ڕۆژه هێرشى فراوانى سوپاى تورک و چه‌ته‌کان بۆ سه‌ر عه‌فرین به‌رده‌وامه و به‌هۆیه‌وه به هه‌زاران ماڵ و خانوى هاوڵاتیان خاپوور کراون.
ناوچه‌ى شییه له عه‌فرین یه‌کێکه له‌و ناوچانه‌ى که به‌هۆى بۆردوومانه‌کانه‌وه زیانێکى زۆر به‌ر ماڵوحاڵى هاوڵاتیان که‌وتووه و له‌و ڤیدیۆیه‌دا ده‌رده‌که‌وێت، که چۆن ماڵ و خانوى هاوڵاتیانى مه‌ده‌نى وێران کراون.
VIDEO
به‌روار: 14/02/2018
520 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|