فڕۆکە جەنگییەکانی تورک سەنتەری عەفرین بۆردوومان دەکەن
ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 
فڕۆکە جەنگییەکانی تورک، دوو گەڕەکیان لە سەنتەری شاری عەفرین بەشێوەیەکی هەرەمەکیی بۆردوومان دەکەن.

لە درەنگانێکی ئێوارەی ئەمڕۆوە، فڕۆکە جەنگییەکانی تورک، گەڕەکەکانی ئەشرەفیە ترندێ لە سەنتەری شاری عەفرین بەشێوەیەکی هەرەمەکیی بۆردوومان دەکەن.

بەپێی سەرچاوە خۆجێییەکان، دەیان تۆپ لە هەردوو گەڕەکەکە کەوتوونەتە خوارەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا لەبارەی زیانەکانەوە هیچ زانیارییەک بەردەست نییە.

تاوەکو ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، بۆردوومانەکە بەردەوامە.
به‌روار:  14/02/2018
765   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   988
کۆی سه‌ردان:   29236181