ڕاپۆرتە هەوڵ لە هۆڵەنداوە

مالمۆکورد

 

بۆ پشتگیری و هاودەنگی و دژی پەلامارەکانی تورکیا بۆسەر عەفرین

چەند چالاکیەکی هونەری و شیعر خوێندنەوە

لە یانەی کوردی"میدیــــــا" ی ئەمستردام پێشکەشکرا



 

ڕۆژی یەکشه‌ممه‌ ڕێکه‌وتی 11 ی februari 2018 کاتژمێر 14:00 دووی پاشنیوەڕۆ، بە ئامادەبوونی دەستەبژێرێک هونەرمەندان و ڕۆشنبیران کورد لە هۆڵەندا، لە هۆڵی یانەی کوردی "میدیــــا"ی ئەمستردام، چەند چالاکیەکی هونەری و ئەدەبی بۆ پشتوانی کوردانی ڕۆژئاوا ڕێکخرا.

سەرەتا لە لایەن ئالان حەمە ئەمین، ئەندامی لیژنەی سەرپەرشتی یانەی "میدیـــا" ئەمستردام پاش دەقیقەیەک وەستان بۆ تێکڕای شەهیدانی کوردستان و قوربانیانی عەفرین، بەخێراهاتنی ئامادەبووان و سوپاسی هونەرمەندانی کرد بۆ ئەم دەستپێشکەرییە و سازکردنی ئەم ئێوارە هونەرییە بۆ پشتگیری ڕۆژئاڤا و بۆ بەدەنگەوە هاتن و پشتگیری خۆڕاگری و بەرخودانی خوشک و براکانمان لە شاری خۆڕاگری عەفرین، کە ماوەی سێ  هەفتە زیاترە به‌وپه‌ڕی خۆڕاگرییەوە بەرگری لە خاک و نیشتمانی لە خوێن هەڵکێشراوی خۆیان دەکەن، ئازایانە لەژێر بۆردوومان و هێرشی سوپای ڕژێمی فاشیستی تورکیا، نەک هەر توانیویانە بەرگری بکەن، بەڵکو بەگژمەحاڵدا چونەتەوە و لمۆزی خوێناوی فاشیستەکانیان شکاندووە.

هەروەها ئاماژەی بە تەوارەکانی ئەم دانیشتنە کرد بەم شێوەیەی خوارەوە.

تەوەرەی یەکەم: لە لایەن ئیبراهیم عەلی سەعید ئەندامی لیژنەی سەرپەرشتی یانەی "میدیـــا" ئەمستردام، بەداتاشۆ، لێکۆڵێنەوەیەک ئامادەکرابوو، دەربارەی باری جیوپۆلتیکی ڕۆژئاوا و بەنەخشە هەندێ زانیاری گرنگی دەربارەی هێرشەکانی ئەمدواییەی سوپای تورکیا باس کرد و هۆکاری تێکشانی حەتمی سوپا بەزیوەکەی و بەکرێگیراوەکانی خستەڕوو، تیشکی خستە سەر بەرگری قارەمانانەی شەڕڤانان.

تەوەری دووەم: دوو بەرهەمی هونەری لاوەندنەوەیەک و سروودێک لە لایەن هونەرمەند حەمە بەکری کلارنێت.

تەوەرەی سێهەم: لە لایەن هونەرمەند مامۆستا شۆڕش قەراخی و گروپەکەی، شەش سروودی نیشتمانی ئامادەکردبوو، بە یارمەتی کۆرسی ئامادەبووان دەیانگووتەوە.

تەوەرەی چوارەم و کۆتایی: بە دوو بەرهەمی هونەرمەند تالیب ڕەسوڵ چەند سروودێکی دیکەی هونەرمەندانی کورد کە تایبەت بوو بە شەڕڤانانی ڕۆژئاوا پێشکەش کرا و لە لایەن (سەردار فەتاح ئەمین)ەوە، شیعرێکی شاعیر بەرزان هەستیار بە ناونیشانی (تاڵانمان کەن) خوێندرایەوە.

پاشان بانگەوازی ئەو کەمپینەی کە چەندین خێرخواز و کڵێسای هۆڵەندی لە حەوزی ڕۆتەردام، بۆ پشتگیری قوربانیانی عەفرین دەستیان پێکردووە ڕاگەیەندرا، بە کۆکردنەوەی جلوبەرگی هەمەجۆر و پێویستی ئاوارەکان و خەڵکی عەفرین، شایانی باسە ڕێکخەرانی ئەم کەمپینە خۆشیان هۆکاری گواستنەوەیان لەسەر حسابی خۆیان ئامادەکردووە، لەم ئێوارەیەدا داواکرا هەرکەسە لای خۆیەوە بەشداری ئەم کەمپینە بکات .کڵێسەکە هەردەم کراوەیە و ئەمەش ئەدرێسەکەیەتی:

Stg Home for kurds Afrin

Zuidhoek-232

3082 PS Rotterdam

 

لە کۆتاییدا، بەسێ دیاریی بە نرخ، کە پێکهاتبوو لە کتێبی (کوردستان لەسێبەری مێژوودا)ی هەردوو نوسەرانی ئەمەریکی سۆزان مایسڵەس و هۆڵەندی مارتن ڤان براونێسا، پێشکەش بە هونەرمەندەکان کرا، لە لایەن بەڕێزان (کەمالی حاجی سەعید ڕەش و ئەنوەر ڕەشید)ەوە.

به‌روار:  13/02/2018
243   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...
‌پۆلیسی پارێزگای‌ سلێمانی رایگەیاند، ئەو دوو کەسەی دوێنێ لە پێشانگایەکی‌ فرۆشتنی‌ ئوتومبێل هاوڵاتییەکیان بریندارکرد، مام و برازای یەکترن و بە هاوکاری پۆلیس و ئاسایش ویستویانە ئەو درێژه‌ ...
لە زیندانی ناوەندی سنە، ژنێک بە تۆمەتی کوشتنی پیاوێک لە سێدارە درا. بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر ٠٤:٣٠ خولەک ژنێک بە ناوی شەرارە ئەلیاسی لە زیندانی ناوەندی سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ل درێژه‌ ...
هەنگاو: شەوی ڕابردوو مێرمنداڵێکی خەڵکی سەردەشت کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا و بە ئەژمارکردنی ئەم حاڵەتەش لەماوەی کەمتر لە هەشت مانگدا لانیکەم ٣٣ مێرمنداڵ و منداڵ لە کوردستان کۆتاییان ب درێژه‌ ...
بەرەبەیانی ئەمرۆ بەلەمێکی کۆچبەران له‌ كه‌ناراوه‌كانی شارۆچكه‌ی دیكیلیی سەر بە پارێزگای ئیزمیر ژێر ئاو کەوتووە و لە ئێستا تیمه‌كانی فریاكه‌وتن سەرقاڵی رزگارکردنی سەرنشینەکانن. ب درێژه‌ ...
ڕاپۆرته‌ هه‌واڵ له‌ هۆڵه‌نداوه‌: دیداری ڕۆژی فلمی کوردی له‌ ئه‌مستردام به‌ڕێوه‌چوو ڕۆژی 10-11-2018 یانه‌ی کوردی "میدیـــا" له‌ هۆڵه‌ندا، له‌ هۆڵی یانه‌ى کوردى "میدیــــ درێژه‌ ...
(سبەی): ئەمڕۆ (11)ی نۆڤەمبەر، (100) ساڵ تێپەڕدەبێت بەسەر کۆتایی هاتنی جەنگی جیهانی یەکەمدا کە بەهۆیەوە ملیۆنان کەس کوژران. لە پاریسی پایتەختی فەڕنسا بە بۆنەی تێپەڕبونی (100) سا درێژه‌ ...
لە ناوچەی شێراوای سەر بە کانتۆنی عەفرین لە رۆژئاوای کوردستان، گروپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا ژنێکی تەمەن ٨٠ ساڵیان خنکاند و زێڕ و پارەکەشیان بەتاڵان برد. ئاژانسی هەواڵی هاوا درێژه‌ ...
گەنجێکی کوردی دانیشتووی شاری ئیۆرێبرو لە کێبەرکێیەکی ڕیش و سمێڵدا، دیزاینی جوانترین ڕیشی سویدی کرد. چیا ‌قەلەندەری کە وەک باربەر یان سەرتاش کار دەکات لە ڕۆژی جیهانی ڕیشدا (World درێژه‌ ...
kmmk: پێنج شەممە ۱۷ی خەزەڵوەری ۱۳۹۷ی هەتاوی بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزه چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە پیرانشار کاسبکارێکی کورد بەناونیشانی ” سەلاح ئیسفەندوەند” ۲۸ساڵ تەمەن و خ درێژه‌ ...
لە ئێوارەی سێ شەممەوە کوڕێکی تەمەن ١٢ ساڵان کە تووشبووی دیاردەی داون یان مەغۆلییە لە شاری فالکێنبێری بێسەروشوێن بووە. بەهەزاران کەسی خۆبەخش بەشداریان لە گەڕان بۆ دۆزینەوەی ئەو م درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   59
کۆی سه‌ردان:   17374236