لە موسڵەوە پلانی هێرشە تیرۆریستییەکەی ستۆکهۆڵم کراوە
هێرشە تیرۆریستییەکەی درۆتینگگاتانی ستۆکهۆڵم بەیەکدەنگی لەگەڵ بەرپرسێکی ناسراوی ڕێکخراو تیرۆریستی دەوڵەتی ئیسلامی (IS) یەوە لە موسڵەوە ئەنجام دراوە.

ئاژانسی هەواڵەکانی تێ تێ و ڕادیۆی لیبێرتی/ ئەورووپا فری ڕادیۆ(Radio Free Europe/Radio Liberty وTT) ئاشکرایان کرد کە ڕەحمەت ئەکیلۆڤ گومالێکراوی هێرشە تیرۆریستییەکەی ستۆکهۆڵم لە موسڵەوە و لەلایەن چەکدارێکی ناسراوی  (IS) کە بەڕەچەڵەک تاجاکیستانییە و  بەرپرس بووە  و پەیوەندی هەبووە. هەروەها هاوڕوا بوون لە ئەنجامدانی ئەو کارە.

هاوکات ئاشكرایان کردووە کە ئەکیلۆڤ و ئەو کەسانە لە موسڵەوە بەردەوام لە ڕێگەی شاتەوە پەوەندیان هەبووە. دەزگا بەرپرسەکانی تاجاکیستان باسیان لەوە کردووە کە ئەوان ئاگاداری ئەو زانیارییانەی نێوان ئەکیلۆڤ و تاجاکستانییەکەی نێو (IS) لە موسڵ بوون، بەڵام پۆلیسی سوید هیچ پەیوەندییەکی پێوە نەکردوون. هاوکات پۆلیسی سوید بۆ بەشی هەواڵەکانی ڕادیۆی سوید ئەوە پشتڕاست دەکاتەوە کە ئەوەن  بۆ وەرگرتنی زانیاری و هاوکاری پەیوەندیان بە تاجاکستانەوە نەکردووە.
گوێ لە راپۆرتەکە بگرە
به‌روار:  09/02/2018
895   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   712
کۆی سه‌ردان:   29251448