21 قاچاخچی کورد لەبەریتانیا دەستگیرکران
رووداو - هەولێر

ئاژانسی نیشتمانی تاوان لە بەریتانیا (NCA) رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە  "ئۆپەراسیۆنێکی گەورە"یان دژی "تۆڕێکی گومانلێکراوی تاوان" ئەنجامداوە، کە تۆمەتبارن بە هێنانی سەتان کوردی عێراق بەڕێگەی قاچاخ بۆ بەریتانیا.

ئەفسەرانی ئەو دامەزراوە ئەمنییەی بەریتانیا بە هاوکاری چەند دەزگایەکی ئەمنی دیکەی وەک پۆلیس، توانیویانە 21 گومانلێکراو، کە بە رەگەز کوردن، لە چەند شوێنێکی لەندەن دەستگیربکەن.

NCAی بەریتانی لە ساڵی 2013 دامەزراوە. لە راگەیێندراوەکەیدا دەڵێت، ئەو ئۆپەراسیۆنەی ئەمڕۆ یەکێک بووە لە گەورەترین هەڵمەتەکانی لە مێژووی دامەزراندنییەوە، کە تێیدا 350 ئەفسەری ئاژانسەکە و دەزگا هاوکارەکانی بەشدار بوون.

بەپێی راگەیێندراوی NCA، ئەو هەڵمەتە فراوانە دوای ئەو لێکۆڵینەوانە هاتووە لەبارەی "تۆڕێکی گومانلێکراوی کوردی دەستیپێکردووە، کە خەڵکیان بە قاچاخ لە وڵاتانی وەک فەرەنسا، بەلجیکا و هۆڵەنداوە هێناوەتە بەریتانیا".

بەپێی لێکۆڵینەوەکانی ئاژانسەکە، هەر کۆچبەرێک لەنێوان پێنج هەزار بۆ 10 هەزار پاوەندی بە قاچاخچییەکان داوە بۆ ئەوەی بیگەیێننە بەریتانیا.
تۆم دۆداڵ، جێگری بەڕێوەبەری (NCA) دەڵێت، ژمارەی ئەو ئەفسەرانەی ئەمڕۆ لەلایەن ئاژانسەکە و پۆلیس و دەزگاکانی دیکەوە بۆ هەڵمەتەکە بەکارهێنراون، "ئەندازە و جیدییەتی ئەو تۆڕە تاوانکارە نیشاندەدەن".

جێگری بەڕێوەبەری (NCA) دەشڵێت "پێمانوایە ئەو گرووپەی دۆزیومانەتەوە و پەکمانخستووە تۆڕێکی زۆر گرنگە، کە تۆمەتبارن بە قاچاخهێنانی سەتان کۆچبەر بۆ بەریتانیا و پلانی بەردەوامیشیان هەبووە.

به‌روار:  07/02/2018
312   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...
خەندان- بە تاوانی پێشێلكردنی یاسای هەڵبژاردن هەشت ساڵی دیكە زیندانیكردن بۆ پارك گیون های، سەرۆكی پێشووی كۆریای باشوور زیادكرا. بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، دادگای كۆریای باش درێژه‌ ...
گەریلا تیڤی، ڤیدیۆی چالاکیی گەریلاکانی هەپەگەی بڵاوکردەوە، کە ڕۆژی ١٤ی نیسان لە دەوروبەری بازیدی سەربە ئاگری ئەنجامیاندابوو، لە ئەنجامیدا ٢٠ سەربازی سوپای تورک کوژرابوون. ئەمڕۆ درێژه‌ ...
تیرۆركردنی ئیقبال مورادی بەتوندی مەحکوم و شەرمەخزار دەکەین درێژه‌ ...
سەرۆکوەزیری سوید ستێفان لوڤێن لە سەردانیدا بۆ ناوچەی یوسدال(Ljusdal)کە یەک لە زەرەرمەندترین ناوچەکانی ئاگرکەوتنەوەی ئەم ڕۆژانەی دوایی سویدە، لە دوای سوپاس بۆ هەموو ئەوانەی بەشداری درێژه‌ ...
KMMK:تەرمی بێ گیانی ئیقباڵ مورادی چالاکی ناسراوی سیاسی، چالاکی مافی مرۆڤ و ئەندامی ڕێوەبەری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، دەورووبەری کاتژمێری ۲۳:۳۰ ڕۆژی سێ شەممە ۲۷ی پووشپەڕی ۱۳۹۷ درێژه‌ ...
خەندان- دانا تەیب مەنمی پێش سەدەیەک لەمەوبەر و لەرۆژێکی وەکو ئەمڕۆدا، نیڵسۆن رۆلیھلاھلا ماندێلا ئەو کارێزمایەی چۆکی بە سیاسەتی ئەپارتاید دادا لەدایکبوو. ماندێلا لە ١٨ی تەمموزی درێژه‌ ...
( زاڵم ) بەغەیری مەزهەبی زاڵمان سەر بەچ مەزهەبێکی!! لە شەونوێژدا نزادەکەی لەبیرتکەم. *** فێری زۆر شتت کردم تەنها ئەوە نەبێ, چۆن بێ تۆ بژیم .. زاڵم. *** لەفرمێسک سوێرتر درێژه‌ ...
ئیقباڵ مورادی، چالاکی ناسراوی کورد، باوکی بەندکراوی سیاسی کورد مەحکوم بە سێدارە ” زانیار مرادی ” و ئەندامی ڕێوەبەری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان KMMK لەشاری پێنجوێن لە باشوری کورد درێژه‌ ...
له‌ روبه‌روبونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ تیرۆرستانی داعش 10 پێشمه‌رگه‌ شه‌هیدبوون و 14 پێشمه‌رگه‌ش برینداربوون. له‌و باره‌یه‌وه‌ ره‌شاد گه‌ڵاڵی لێپرسراوی كۆمیته‌ی مه‌خمووری یه‌كێتیی نیشت درێژه‌ ...
ماوه‌یه‌كه‌ جۆره‌ مێرویه‌ك بوه‌ته‌ باس‌و خواسی‌ سه‌ر زاری‌ خه‌ڵكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، كه‌ گوایه‌ ئه‌م جۆره‌ مێروه‌ شتێكی‌ نامۆیه‌‌و به‌پێوه‌دانی‌ هه‌ستیاری‌‌و تا‌و بێزاربون بۆ كه‌س درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   56
کۆی سه‌ردان:   16970921