5 کەس لەسوید بەبەفر ڕەق بوونەتەوە

هاوکات لەگەڵ بارینی ئەو بەفرە زۆرەدا لە هەرێمی ڤێسترانۆرلان تەرمی سێ کەس لە نێو بەفردا دۆزراوەتەوە. جێی باسە لە دوێنێوە بەفرێکی زۆر لەو ناوچەیە باریووە.

لە ئێستاشدا پۆلیس زانیارییەکی ئەوتۆی سەبارەت بەو کەسانە نەداوە. ئەو سێ کەسە لە جێگەی جیا جیادا لە هەرێمی ڤێسمالاند گیانیان لەدەستداوە. پۆلیس باسی لەوە کردووە کە تەرمی ئەو کەسانە لە دەرەوەو لە نزیک ماڵەکانیا دۆزراونەتەوە و سەرجەمیان کەسی بەتەمنن. هاوکات پۆلیس باس لەوەش دەکات کە هۆکاری گیانلەدەستدانی ئەو کەسانە بۆ نەخۆشی دەگێڕێتەوە.

گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە

ژمارەی ئەوانەی بەبەفر لەسوید ڕەق بوونەوەتەوە گەیشتۆتە پێنج کەس
سەیری ئەم لینکە بکەن
به‌روار:  02/02/2018
2637   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   774
کۆی سه‌ردان:   29230906