41 کەس بە گولـلە لەسوید کوژراون لە ساڵی 2017
زۆربەی تەقە و کوشتنەکانی ساڵی پار، لە شوێنە گشتییەکان ڕوویان داوە. ئەمە پێداچوونەوەیەکی بەشی هەواڵەکانی ڕادیۆی سوید ئێکۆت نیشانی دەدات.

لە دوای ئەوەی کە پیاوێک لە پیتزێریاییەک لە گەڕەکی ڕینکەبی بەر گولـلە درا و کوژرا، زۆر کەس نیگەرانی ژیانی خۆیان و بە تایبەت منداڵەکانیانن.

بە وتەی ئیمام حوسەین فەرەح، خەڵکی ناوچەکە دەترسێن و بێزارن لەم دۆخەی ئێستا.

بە پێی ئامارەکانی پۆلیس ساڵی ڕابردوو ٤١ کەس بە هۆی تەقەکردن گیانیان لە دەست داوە.

لە پێداچوونەوەکەی ئێکۆتدا دەرکەوتووە ٣٢ لە ٤١ی ئەو تەقەکردنانە  لە شوێنە گشتییەکان قەوماون. واتە لە سەدا ٨٠ی ئەم ڕووداوانە لە گۆڕەپان، لە ناو ڕیستۆرانت، کافێتێریا، پارکینگ و وێستگەی ئوتوبوسدا ئەنجام دراون.

سڤێن گرانات لێکۆڵەرە لە دەستگەی پۆلیس و دەڵێت سێ لە چواری تەقەکردنەکان لە شوێنی گشتی ڕوو دەدەن. جاران وابوو، زۆربەی تەقەکردنەکان لە ناو ماڵ و ژینگەی شەخسییدا ڕوویان دەدا. بەڵام ئەمە گۆڕانی بەسەردا هاتووە و زۆربەی تەقەکردنەکان لە دەرەوە ڕوو دەدەن.

هۆکاری ئەمەش بە بۆچوونی سڤێن گرانات ئەوەیە کە تۆڕە تاوانکارییەکان لە دەرەوە یەک دەگرن. زۆریان گەنجن و هێشتا لە ماڵی دایک و باوکیان دەژین، ئەمەش سنوورداریان دەکات، هەربۆیە کۆبوونەوە و چاوپێکەوتنەکانیان دەبەنە دەرەوە بۆ شوێنە گشتییەکان.

لەگەڵ ئەوەی کە تەقەکردن لە شوێنە گشتییەکان زیاد دەکات، هەروەها مەترسیی ئەوەی کەسانی بێتاوانیش پێوە بن زیاد دەکات.

یەکێک لەو نموونانە هەفتەیەک لەمەوبەر بوو، کاتێک خوێندکارێکی بیانیی لە پیتزێریاییەک لە شاری ئوپسالا بە گولـلە بریندار بوو.

دیسان سڤێن گرانات

ـ مەترسیی ئەوەی کە کەسێک تەواو بەدوور لە تاوانەکە بریندار بێت کەمە، بەڵام دێتە پێش کە بۆ نموونە هاوڕیی قوربانییەکەش پێیوە دەبێت.
گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
به‌روار:  19/01/2018
1118   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   612
کۆی سه‌ردان:   29233895