دوو کەس لەسەر تەقینەوەکەی ڕۆسنگۆردی مالمۆ گیراون
دوو کەس بە گومانی تەقینەوەکەی دوێنیی گەڕەکی روسەنگۆرد لە مالمۆ دەستگیر کراون.

ستێفان سینتێیوس بەرپرس لە دەستگەی پۆلیسی مالمۆ لە کۆنگرەیەکی مێدیاییدا دەڵێ ئەوەی ڕووی دا زیاتر تووڕەمان دەکات و دیارە ئەمە وەڵامدانەوەی تاوانکارانە دژ بە هەڵمەتێکی پۆلیس دژ بە تاوانکاران کە لەم دواییەدا ئەنجاممان داوە.

دیارە ئێمەش لە فشارەکانمان بۆ سەر تاوانکاران بەردەوام دەبین و ناهێڵێن بە ئازادی لە شەقامەکانی مالمۆدا بسووڕێنەوە. سێنتێیوس دەڵێت. 

دوێنێ نزیکی کاتژمێر نۆی پێشنیوەڕۆ تەقینەوەیەک لە بەردەم دەستگەی پۆلیسی مالمۆ ڕوویدا و هیچ زیانێکی گیانیی نەبووە بەڵام زیانی مادیی لە بیناکە داوە.هەر ئێوارەی دوێنی دوو لاوی تەمەن بیست ساڵان کە لای پۆلیس وەک تاوانکار تۆمارن بە گومانی ئەنجامدانی ئەو تەقینەوەیە دەستگیر کران. 

جێی باسە ئەمە دووەم تەقینەوەیە دژ بە دەستگەی پۆلیسی مالمۆ لە ماوەیەکی کورتدا. دانیشتوانی ناوچەکە نیگەرانن و تەقینەوەکە ترساندوونی یەکێک لەوان دەڵێت ئێمە هاتینە سوید بۆ ئەوەی ژیانێکی ئارام بژین نەک دیسان گوێمان لە دەنگی تەقینەوە بێت.

گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
به‌روار:  19/01/2018
1018   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   1045
کۆی سه‌ردان:   29236714