سوپای توركیا كۆبانێ تۆپباران ده‌كات
سوپای توركیا گوندی زۆرمخاری خۆرئاوای شاری كۆبانی له رۆژئاوای كوردستان به سه‌ختی تۆپباران ده‌كات.
ئاژانسی فوراتنیوز له زاری سه‌رچاوه‌كانی ناو یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل "یه‌په‌گه"وه بڵاویكردۆته‌وه، له سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه، سوپای توركیا ده‌ستیكردوه به تۆپبارانكردنی گوندی زۆرمخار، كه كه‌وتوه‌ته كه‌ناراوی روباری فوراته‌وه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی له یه‌په‌گه‌وه بڵاوكراونه‌ته‌وه، سوپای توركیا له پێگه‌كانی ناو خاكی باكوری كوردستانه‌وه ئه‌و تۆپبارانه ئه‌نجامده‌دات، به‌ڵام تائێستا ئه‌نجامه‌كان و زیانه‌كانی ئه‌و تۆپبارانه رانه‌گه‌یه‌ندراوه.
گوندی زۆرمخار كه‌وتوه‌ته دوریی30 كیلۆمه‌تریی خۆرئاوای شاری كۆبانی.
نەوا
بهروار: 18/01/2018
584 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|