ئەمریكا مەرجی توركیا بۆئۆپەراسیۆنی سەر عفرین رەتدەكاتەوە
شارپرێس:
توركیا مەرجی بۆ ئەنجامنەدانی ئۆپەراسیۆنی سەر كانتۆنی عفرین لەرۆژئاوای كوردستان هەیەو ئەمریكاش مەرجەكەی رەتدەكاتەوە.

ئاژانسی رۆیتەرز لەراپۆرتێكدا بڵاویكردەوە، كە مەرجەكەی توركیا بۆ ئەنجامنەدانی ئۆپەراسیۆن لەرۆژئاوای كوردستان‌و سەر عفرین، دورستنەكردنی هێزێكی سەربازییە بەسەرۆكایەتی كوردەكانی رۆژئاوا.

ئاژانسەكە بڵاویشیكردەوە، دروستكردنی سوپایەكی سەربازی لەشەرڤانانی سوپای سوریای دیموكرات‌و یەكینەكانی پاراستنی گەل توركیای نیگەران كردووەو دەیەوێت رێگری لەوە بكات.

بەپێی ئاژانسەكە، جموجوڵە سەربازییەكانی توركیا لەچەند رۆژی رابردوو لەنزیك عفرین، كاردانەوەی ئەو هەوڵانەی ئەمریكایە، كە بۆ دروستكردنی سوپاكە دەیدات لەناوچەكانی رۆژئاوای كوردستان.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، هەرچەندە توركیا مەرجی ئەوەی هەیە، كە نابێت ئەو هێزە دروستبكرێت، بەڵام ئەمریكا مەرجەكەی رەتكردووەتەوەو سوورە لەسەر دروستكردنی ئەو هێزە.

ئەمریكا ماوەیەكە هەوڵی دروستكردنی سوپایەكی سەربازی دەدات، ئەوەش بۆ پاراستنی ناوچەكانی رۆژئاوای كوردستان‌و باكووری سوریا، كە ئەمە كاردانەوەی توركیای بەدواوە هاتووە.

لەو بارەوە بەكر بۆزداغ وتەبێژی حكومەتی توركیا رایگەیاند، دوروستكردنی ئەو هێزە دەبێـتە مەترسی بۆ سەر ئاسایشی توركیا، بۆیە رێگری لەدروستكردنی ئەو هێزە دەكەن.

به‌روار:  18/01/2018
1009   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   663
کۆی سه‌ردان:   29231155