شاسوار عەبدولواحید و برێت مەکگۆرک نوێنەری سەرۆکی ئەمریکا کۆبوونەوە
لە هەولیر سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەگەڵ نوێنەری سەرۆکی ئەمریکا بۆ شەڕی دژی داعش و شاندێکی باڵای ئەمریکا لە عێراق و هەرێمی کوردستان دا کۆبووەوە.
کاتژمێر ٩ی بەیانی ئەمڕۆ، شاسوار عەبدولواحید لەگەڵ برێت مەکگۆرگ نوێنەری سەرۆکی ئەمریکا بۆ شەری دژی داعش و ئهندریۆ پیك یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و دۆگلاس سیلیمان باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق و کین گرۆس کونسوڵی گشتی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان دا کۆبووەوە.
لە کۆوبونەوەکەدا، هەردوولا هاوڕابوون کە هەڵبژاردن تاکە چارەسەرە بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخەی ئێستای هەرێمی کوردستان و عێراق.
هەروەها برێت مەکگۆرگ بەپێویستی زانی دیدوبۆچوونی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بزانێت لەسەر پڕۆسەی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان و عێراق، لەبەرامبەریشدا شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دیدوبۆچوونی جوڵانەوەکەیانی لەسەر پرسی هەلبژاردن و پێویستی گەشەپێدانی پڕۆسەی دیموکراسی خستەڕوو.
کۆبوونەوەکە زیاتر لە کاتژمێرێکی خایاندو هەریەک لە ئارام سەعید ئەندامی ئەنجومەنی باڵای جوڵانەوەی نەوەی نوێ و سەرکەوت شەمسەدین لە لایەنی نەوەی نوێ بەشداری کۆبوونەوەکەیان کرد.
نالیا
بهروار: 18/01/2018
1591 جار خوێندراوهتهوه
|