پەنابه‌ران كه‌مپه‌كان به‌جێ ده‌هێڵن و ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ وولاَته‌كانیان
هەژار تەها
مالمۆکورد
به‌پێی ئامارێكی فه‌رمی كه له‌سه‌ر ماڵپه‌ری فه‌رمی هێزه‌كانی پاراستنی سنوره‌كانی ئوسترالیا بلاَوكراوه‌ته‌وه ، له مانگی ڕابردوودا پێنج په‌ناخواز له یه‌كێك له كه‌مپه‌كانی دوورگه‌ی ناورۆ و پاپانیوگینیاوه خۆبه‌خشانه گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ وولاَته‌كانی خۆیان. ماڵپه‌ره‌كه ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه كه 10 په‌ناخوازی تریش كه له كه‌مپه‌كانی ناو ئوسترالیا بوون به هه‌مان شێوه بڕیاری جێهێشتنی ئوسترالیایان داوه و سێ په‌ناخوازی تریش دیپۆرت كراونه‌ته‌وه.
سه‌باره‌ت به چاره‌نوسی ئه‌و په‌ناخوازانه‌ش كه له ئێستادا له كه‌مپه‌كانی ناورۆ و پاپانیوگینیان ، ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی هێزه‌كانی پاراستنی سنوره‌كانی ئوسترالیا ده‌ڵێت یه‌كلایكردنه‌وه‌ی كه‌یسی ئه‌و په‌نابه‌رانه پرسێكه په‌یوه‌ندی به هه‌ردوو حكومه‌تی ناورۆ و پاپانیوگینیاوه هه‌یه. په‌نابه‌ران و په‌ناخوازانی كه‌مپه‌كانی ناورۆ و پاپانیوگینیا ئه‌و كه‌سانه‌ن كه پێشتر ویستویانه به قاچاخ و به به‌له‌م ڕوو له ئوسترالیا بكه‌ن به‌لاَم له‌لایه‌ن هێزه ده‌ریاییه‌كانی ئوسترالیاوه ده‌ستگیركراون و ڕه‌وانه‌ی ئه‌و كه‌مپانه كراون كه به‌پێی یاساكانی كۆچی ئوسترالیا هه‌رگیز له ئوسترالیا نیشته‌جێ ناكرێن.
به‌روار: 17/01/2018
1886 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|