لە سەرما کۆڵبەرێک لە پیرانشار ڕەق هەڵات
مالمۆکورد
لە۲۳ ی بەفرانباری ۱۳۹٦ی هەتاوی تەرمی بێگیانی کۆڵبەرێک بە ناوی سولێمان خزری لە بەرزایەکانی پیرانشار دۆزرایەوە .
موکریان نیوز لە هەواڵێکدا دەڵێت لە کوێستانی کانی خودای بە هۆی بەفر و سەرما و بۆران ئەو هاووڵاتییە پیرانشارییە گیانی لە دەست داوە و تەرمی سولێمان خزری لە دوای ۲ ڕۆژ گەڕان و بەدواداچوونی خەڵکانی ئەو دەڤەرەوە دۆزراوەتەوە .
سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن سولێمان خزری نزیک بە ٤۰ ساڵ تەمەنی بوە و خێزاندر و خاوەنی ۲ منداڵە .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
بهروار: 16/01/2018
508 جار خوێندراوهتهوه
|