ڤیدیۆی پێکانی هەلیکۆپتەرێکی سوپای تورک لەلایەن گەریلاوە بڵاوکرایەوە
ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان
ڤیدیۆی چالاکییەکی گەریلاکانی هەپەگە بڵاودەکرێتەوە، کە تێیدا هەلیکۆپتەرێکی سوپای تورک لە جۆری سکۆرسکی دەپێکن.
ئەمڕۆ، گەریلا تی ڤی ڤیدیۆی پێکانی هەلیکۆپتەرێکی سوپای تورک-ی لەلایەن گەریلاکانی هێزەکانی پاراستنی گەل(هەپەگە)ەوە لە دەوروبەری شارۆچکەی چەلێی سەربە جولەمێرگ-ی باکوری کوردستان بڵاوکردەوە.
هەپەگە پێشتر سەبارەت بەو چالاکییەوە ڕاگەیەندراوێکی بەم شێوەیە ڕاگەیاندبوو: ڕۆژی ٢٨ی مانگی کانوونی یەکەم، کاتژمێر ٠٩:٢٠ خولەکی سەرلەبەیانی گەریلاکانمان گورزی کوشندەیان لە هێزەکانی سوپای تورک دا لە دەوروبەریی چەلێی سەربە جولەمێرگ.
راشیگەیاندبوو: لەو چالاکییەدا سێ سەربازی سوپای تورک کوژران، کاتژمێر ١٠:٢٠ خولەک هەلکیکۆپتەرێکی لە جۆریی سکۆرسکیی سوپای تورک لەلایەن گەریلاکانمەوە کرایە ئامانج و گورزی بەرکەوت.
بۆ بینینی ڤیدیۆکە کلیک لەسەر ئەم لینکە بکە
https://my.mail.ru/mail/gerillatv/video/2/59.html
بهروار: 15/01/2018
497 جار خوێندراوهتهوه
|