گەنجێکی ڕانیە خۆی کووشت
خەندان- دانا سۆفی برایم
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە ناوچەی پیشەسازی یەکی ڕانیە تەرمی گەنجێک لە دوکانەکەی خۆیدا دۆزرایەوە کە شوێنەواری گوللـە بەجەستەیەوەبوو، هەرچەندە پۆلیس دەڵێت دڵنیانین لەوەی رووداوەکە کوشتن یاخود خۆکوژی بێت، بەڵام مامی گەنجەکە دەڵێت "بەهۆی بێزاریی لەژیان خۆی کوشتووە."
ڕائید شۆڕش مام ئاغا وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین بە خەندانی ڕاگەیاند کاتژمێر شەشی بەیانی ئەمڕۆ تەرمی ئەو گەنجە دۆزراوەتەوە لە دوکانەکەی خۆی کە شوێنەواری گوللـە بەسەر سەریەوە بووە چەکێکیش لە جۆری دەمانچە لە شوێنی ڕووداوەکە بەجێماوە.
هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە تا ئێستا نازانرێت ئەو گەنجە کوژراوە یان خۆی کوشتووە، "تەرمەکە ڕەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە بۆ لێکۆڵینەوە و لە ئێستادا لە قۆناغی سەرەتایی لێکۆڵینەوەدان بۆ ڕووداوەکە و تا ئێستا کەسوکارەکەی داوای یاساییان تۆمارنەکردوە ".
گەنجەکە تەمەنی 25 ساڵ بووە بەناوی وەستا ئەنجام و وەستای بۆیاخ بووە.
فه‌تاح باپیر مامی خۆكوژه‌كه تایبه‌ت به خه‌ندانی راگه‌یاند "برازاكه‌ی من كێشه‌یەكی له‌گه‌ڵ هیچ كه‌س و لایه‌نێك نه‌بووە، خۆكوشتنه‌كه‌ی به ئه‌نقه‌ستبوو بەهۆی بێزاری له ژیان".
وتیشی ئێمه داوامان له‌سه‌ر هیچ كه‌سێك تۆمار نه‌كردووه، چونكه ده‌زانین رووداوه‌كه "خۆكوژی" بووه.
وەستا ئەنجام لەدواین پۆستی خۆیدا لە فەیسبووک لەگەڵ وێنەیەکی خۆیدا نووسیویتی "من ده‌مرم.. به‌ڵام ده‌زانم هیچ شتێك ناوه‌ستێت، خۆم نه‌بم.. كه‌واته. بوونی من هیچ نه‌بووه، ئه‌مه داخم ده‌داتێ."
به‌روار: 14/01/2018
590 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|