تەرمی گەنجێکی خۆپیشاندەرانی شاری سنە ڕادەستی بنەماڵەکەی کراوەتەوە
مالمۆکورد


سەرچاوێیکی باوەڕپێکراو لە شاری سنە بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ڕایگەیاند کە تەرمی بێ گیانی گەنجێک بە ناوی “سارۆ قارەمانی ” ڕۆژی ۲۲ ی بەفرانباری ۱۳۹٦ی هەتاوی لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعات لە شاری سنە ڕادەستی بنەماڵەکەی دەکرێتەوە .
لە هەواڵەکەدا هاتوە لە دوای ۱۲ ڕۆژ بێسەروشوێنی سارۆ قارەمانی کە هاوکات بوە لە گەڵ خۆپیشاندانەکانی ئەم دوایانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و سەرجەم ئێران ، ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە باوکی سارۆ قارەمانی بانگهێشت دەکرێت و پێی ڕادەگەێنن کە کوڕەکەی بە فیشەک لە ناو خۆپیشاندانەکاندا کوژراوە و داواى لێدەکەن زۆر بە نهێنی تەرمی سارۆ قارەمانی ئەسپەردە بکرێت . بەسەرسوڕمانەوە کاتێک تەرمەکە دەشوردرێت هیچ شوێنی گولە و بریندار بون بە جەستەی ئەو گەنجە ۲٤ ساڵانەیەوە نەبوە بە پێچەوانەوە جەستەی هەموی ڕەش مۆر بوەتەوە .
ئەمەش دەریدەخات سارۆ قارەمانی لە ژێر ئەشکەنجەی هیزەکانی ئیتلاعات و دژە شۆڕشدا گیانی لە دەست داوە .
“ئەم ڕاپۆرتە تەواو زانیارییەکانی پێویستی تێدا نیە ، چاوەڕوانی زانیاری زیاتربن ”
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
به‌روار:  14/01/2018
558   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   542
کۆی سه‌ردان:   29254840