دوای 14مانگ، دەمیرتاش بۆ یەکەم جار دەرکەوت
خەندان-

سەلاحەدین دەمیرتاش، بۆ یەکەم جار لەدوای دەستگیرکردنی، لە دادگا دەرکەوت و خەڵکێکی زۆر لە دانیشتنی دادگاییکردنی دەمیرتاش ھاوسەرۆکی ھەدەپە ئامادەبوون.

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، دەمیرتاش ھاوسەرۆکی ھەدەپە لەیەکەمین دانیشتنی دادگایکردنیدا، لە دادگا  ئەستەنبوڵ دەرکەوت و کۆمەڵێک خەڵک لە دەورووبەری دادگا لە پێشوازی وەستابوون.

ھێزێکی زۆری پۆلیس لە دەوری دادگا بڵاوەیان پێکرا،و ئەوە یەکەم دەرکەوتنی دەمیرتاش بوو لە دانیشتنی دادگا لە دوای دەستگیرکردنییەوە.

دوای ١٣ مانگ، رۆژی ٧ی١٢ی٢٠١٧  یەکەم دانیشتنی دادگاییکردنی سەلاحەدین دەمیرتاش، ھاوسەرۆکی گشتی ھەدەپە، بەبێ ئامادەبوونی خۆی لەھۆڵی زیندانی سنجان، لەئەنقەرە بەرێوەچوو و دادگا بڕیاری مانەوەی لەزیندان بۆ ھاوسەرۆکی ھەدەپە درێژکردەوە.

سەلاحەدین دەمیرتاش، بەھۆی ئەوەی رەتیکردوە لەرێگەی سیستەمی دەنگ و رەنگ لەزیندانی ئەدرنەوە بەشداری لەدانیشتنی دادگا بکات و کەلەپچەی لەدەست بکەن، بۆیە رێگا نەدرا لەدادگا ئامادەبێت و داواکاری گشتی داوای مانەوەی لەزیندان کرد، تاکاتی کۆتایی دادگاییکردنی.

رۆژی چواری تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو سەڵاحەدین دەمیرتاش ھاوسەرۆکی گشتی پارتی دیموکرتی گەلان (ھەدەپە) لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانی تورکیاوە لە ماڵەکەی خۆیدا لە ئامەد دەستگیرکرا بەتۆمەتی ئەندام بوون و ئەنجامدانی پڕوپاگەندە بۆ پەکەکەو کەجەکە.
به‌روار:  12/01/2018
488   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   822
کۆی سه‌ردان:   29234783