کوژرانی کەسێک بە گولـلە لە ستۆکهۆڵم
دوێنێ ئێوارە پیاوێک لە گەڕەکی ڕینکەبی ڕۆژئاوای ستۆکهۆڵم بەر گولـلە درا و کوژرا.

لە پەیوەندی بەم تاوانە ئێستا پۆلیس دەستی بە لێکۆڵینەوە و لێپرسینەوە لە شایەدەکان کردووە. جێی باسە پێش لە سەری ساڵیش کەسێکی تر هەر لەو گەڕەکە کوژرا.

 فەرماندەی پۆلیسی ستۆکهۆڵم یان ئێڤێنسۆن لە گوتووبێژێکدا بۆ کەناڵی پێ یەکی ڕادیۆی سوید باسی لەوە کرد کە ناکۆکییەکانی ئەم دواییە لە نێوان گروپ و دەستەی تاوانکاراندا لەو ناوچەیە زیاتر بووە.

ـ ئەو دەستە و تاقمە تاوانکارانە بازرگانی بە ماددەی هۆشبەر دەکەن و شەڕەکەیان لەسەر ئەم بازرگانییەیە.

یان ئێڤێنسۆن هەروەها باس لەوە دەکات کە بەکارهێنانی چەک و نارنجۆکی دەستی لەم ساڵەی دوواییدا زیاتر بووە. ئەو دەڵێ

ـ پێویستە بزانین هۆکاری ئەم کردەوانە چین، دەبێ لایەنە جوداکانی کۆمەڵگا هاوکاری یەکتر بین بۆ بنبڕکردنی گرووپە تاوانکاران.

جێی باسە ڕۆژی یەکشەممە لە گەڕەکەێکی تری ستۆکهۆڵم، ڤۆربی گۆرد پیاوێکی ٦٠ ساڵان بە تەقینەوەی نارنجۆکێکی دەستی کوژرا و هاوکات ژنێکیش بریندار بوو.

بە وتەی لیندا ستاف لە بەشی ئۆپەراسیۆنی نەتەوەیی لە دەزگای پۆلیس (NOA) ئەو ڕووداوانەی کە نارنجۆکی دەستی و چەکیان تێدا بەکار دێت زیاتر بوون و زیاتر دەستە وتاقمە تاوانکارەکان هۆکاری ئەم ڕووداوانەن.
 زۆربەی ئەم چەک و نارنجۆکانەش لە وڵاتانی بەلقانەوە بە ڕێگای قاچاخ دەگەن سوید.

گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
به‌روار:  11/01/2018
455   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   652
کۆی سه‌ردان:   29234028