بەرهەم ساڵح بە سەرۆکی هاوپەیمانی دیموكراسی و دادپەروەری هەڵبژێردرا
خەندان-

بەزۆرینەی دەنگی ئەندامانی كۆنگرە بەرهەم ساڵح بە سەرۆكی هاوپەیمانی دیموكراسی و دادپەروەری هەڵبژێردرا.

ئەمڕۆ كۆنگرەی دامەزراندنی هاوپەیمانی دیموكراسی دادپەروەری لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو.

پەیامنێری خەندان لە شاری سلێمانی رایگەیاند، "بەرهەم ساڵح بەزۆرینەی دەنگی ئەندامانی كۆنگرە كرایە سەرۆكی هاوپەیمانی دیموكراسی دادپەروەری".

وتیشی، "بەرهەم ساڵح بە627 دەنگی ئەندامانی كۆنگرە هەڵبژێردرا".

ئەنجامی دەنگدانی پڕۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆكی هاوپەیمانی دیموكراسی دادپەروەری .
هەڵبژاردنی سەرۆكی هاوپەیمانی دیموكراسی دادپەروەری لەكاتێكدایە پێشتر پەیڕەوی گشتی هاوپەیمانێتییەكە پەسەندكرابوو، هەروەها ئەندامانی هاوپەیمانێتییەكە دەنگیان بە  هەڵبژاردنی لیژنەی بەڕێوەبردنی كۆنگرەكە دابوو".

قەوارەی هاوپەیمانی دیموكراسی و دادپەروەری رۆژی 16ی ئەیلولی ساڵی رابردوو لەلایەن رێپێدراوی یاسایی دكتۆر بەرهەم ساڵح-ەوە لەكۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی كوردستان تۆماركرا.

هەروەھا 27ی كانونی یەكەمی ساڵی رابردوو، هاوپەیمانی دیموكراسی و دادپەروەری مۆڵەتی فەرمی لە كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق وەرگرت.
به‌روار:  10/01/2018
745   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   483
کۆی سه‌ردان:   29232801