یه‌كه‌م حاڵه‌تی خنكانی كۆچبه‌ران له ساڵی 2018دا تۆماركرا
هەژار تەها
مالمۆکورد
یه‌كه‌م حاڵه‌تی خنكانی كۆچبه‌ران له ساڵی 2018دا تۆماركرا ماڵپه‌ری هه‌واڵی بی بی سی بلاَویكردهوه به‌له‌مێكی كۆچبه‌ران له نزیك كه‌ناراوه‌كانی لیبیا تێكشكاوه و به‌وهۆیه‌وه ده‌یان كۆچبه‌ری ناو به‌له‌مه‌كه خنكاون و دیار نه‌ماون. كاره‌ساته‌كانی تێكشكانی به‌له‌می كۆچبه‌ران یه‌كێكه له‌و گرفته مرۆییانه‌ی كه چه‌ندین ساڵه به‌رده‌وامی هه‌یه ، ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه كه ئه‌وروپا سه‌رباری هه‌بوونی چه‌ند بژارده‌یه‌ك نه‌یتوانیوه ئه‌و پرسه چاره‌سه‌ر بكات كه له ناو ئه‌و بژاردانه‌دا گێڕانه‌وه‌ی به‌له‌می كۆچبه‌ران بۆ ئه‌و وولاَتهی لێوه‌ی هاتوون له ڕابردودا باسكراوه كه ئه‌وه‌ش سیاسه‌تێكه كه له لایه‌ن حكومه‌تی ئوسترالیاوه پیاده ده‌كرێت و به‌گوێره‌ی ئاماره‌كان له‌و كاته‌وه‌ی ئه‌و سیاسه‌ته له ئوسترالیا جێبه‌جێكراوه ، هیچ كۆچبه‌رێك نه‌یتوانیوه خۆی بگه‌یه‌نێته ئوسترالیا و سه‌رجه‌میان ده‌ستگیركراون و ڕه‌وانه‌ی ئه‌و وولاَته كراونه‌ته‌وه كه لێوه‌ی هاتوون. سه‌باره‌ت به ئاماری گیانله‌ده‌ستدانی ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی كه له‌و ڕووداوه‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه ، ماڵپه‌ره‌كه ده‌ڵێت لایه‌نی كه‌م هه‌شت كه‌س خنكاون و
بهروار: 10/01/2018
648 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|