کەجەکە ناوی بکەرانی کۆمەڵکوژییەکەی پاریس-ی ئاشکراکرد
ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

هاوسەرۆکایەتیی کۆنسەی بەڕێوەبەرایەتیی کۆما جڤاکێن کوردستان-کەجەکە، ڕایگەیاند، کە بە بەدیلگرتنی بەڕێوەبەرانی میتی تورک دۆسییەی تیرۆری پاریس ڕوونکرایەوە و تۆڵەی ئەو کۆمەڵکوژییە دەکەینەوە، هەروەها ناوی پیلان داڕێژەرانی تیرۆرەکەشی ئاشکراکرد.

ئەمڕۆ کۆنسەی بەڕێوبەرایەتیی کەجەکە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەو ئاشکرایکرد، عومەر گونەی لە زیندانی پاریسدا کوژراوە بۆ ئەوەی قسە نەکات، تیرۆری پاریس لە ژێر چاودێریی سەباحەدین ئاسال کراوەو ئەردۆغان فەرمانی کۆمەڵەکوژییەکەی داوە.

کەجەکە ڕایگەیاند: بزووتنەوەی ئازادیخوازی گەلی کورد بەڵێنی دابوو تۆڵەی تیرۆری پاریس بکاتەوە، سەرەڕای ئەوەی پلانسازانی تیرۆرەکە خۆیان شاردووەتەوە، بزووتنەوەی ئازادیخوازی گەلی کورد دوو بەڕێوەبەری پلەبەرزی میتی بەدیلگرت و نهێنییەکانی ئەو کۆمەڵکوژییەی ئاشکراکرد، ئەردۆغان فەرمانی ئەو تیرۆرەی داوە بە هاکان فیدان و ئەویش بە یارمەتیی ئوگور کائان ئایک، یەکێک لە بەرپرسانی میت پلانی کۆمەڵکوژییەکەیان داڕشتووە، ئوگور کائان ئایک سەرۆکی ئەو دەستەیە بوو کە بەشداری سەردانەکانی ئیمرالیی کردبوو، بۆمان سەلماوە، کە کۆمەڵکوژییەکە لەلایەن میتەوە ئەنجامدراوە، ئەو بەڕێوەبەرە بەدیلگیراوانەی میت بەڵگەکانی ئێمەیان پشتڕاستکردەوە.

کەجەکە لە بەشێکی دیکەدا ڕایگەیاند: پەکەکە لە مێژوویدا سەلماندوویەتی کە هیچ تاوانێک بێ سزا ناهێڵێتەوە، سزادانی ئەسات ئۆکتای یڵدرم، ئەشکەنجەگەری زیندانی ئامەد و شاهین دۆنمەز و یڵدرم مەرکیت کە بە زۆرەملی دانپێدانانیان لە زیندانییەکان وەردەگرت، لەو نموونانەن.

کەجەکە هەروەها ڕایگەیاندووە: سەرۆک کۆماری فەرەنسا لە دیدارێکدا لەگەڵ ئەردۆغان وتی، کە پشتگیریی تێکۆشانی دژی تیرۆر دەکات، پێمان وایە ئەو قسەیە دوور لە ڕاستی و دووڕوویانەیە و پشتگیرییەکە بۆ تیرۆریزمی دەوڵەتییە، ئەگینا چۆن لە ناوەندی فەرەنسا ڕێگادەدەن بە میت کۆمەڵکوژی ئەنجام بدات.

ئاشکراشی کرد: دادگای فەرەنسا بەڵگەی زۆر بەهێزی لە دەستدایە کە دەیسلمێنن ئەو کۆمەڵکوژییە لەلایەن میتەوە ئەنجام دراوە، بەڵام داخستنی دۆسییەکە بە هۆی پەیوەندییە ئابوری و سیاسییەکانیانەوەیە بە تورکیاوە، پەردە لە سەر ڕەفتارێکی قێزەون لادەبات، داخستنی ئەو کەیسە بێرێزییەکی گەورەیە بۆ گەلی فەرەنسا کە ئاڵاهەڵگری دادگەرین، پێویستە ئەو دۆسییە بکرێتەوەو لە بەردەوامیدا ئەردۆغان، دەسەڵاتداریی ئاکەپە، هاکان فیدان، و سەبحەدین ئاسال، ئوگور کائان ئایک و ئۆگوز یورەت تێیدا دادگایی بکرێن.

راشگەیەندرا: دانپێدانانەکانی بەڕێوەبەرە بەدیلگیراوەکانی میت ئاشکرای دەکەن، کە سەباحەدین ئاسال پێش تیرۆری مانگی ساڵی ٢٠١٣ بەشداری چاوپێکەوتنەکان بە ڕێبەری پەکەکە لە ئیمرالی بووە، بە کۆمەڵکوژی پاریس بە هەمووان سەلمێندرا کە حکومەتی تورک نایەوێت پرسی کورد چارەسەربکرێت، ئاشکرابوو کە بانگەشەی چارەسەرکردنی پرسی کورد لەلایەن ئاکەپەوە سیاسەتێکی شەڕی تایبەتە بۆ خەڵەتاندنی گەلان، ڕێبەری پەکەکە و بزووتنەوەی ئازادیخوازی گەلی کورد لە دڵەوە هەوڵیاندا بۆ چارەسەری کێشەکان لە ڕێگای ئاشتیانەوە، بەڵام دەسەڵاتداریی ئاکەپە ئەو هەلەی بۆ قڕکردنی بزووتنەوەی ئازادیخوازی گەلی کورد قۆستەوە.

کەجەکە لە بەشێکی دیکەدا ڕایدەگەیەنێت: لە پاش کۆمەڵکوژیی پاریسەوە بۆ ئێستا سیاسەتە قێزەونەکانی ئاکەپە بۆ تیرۆرکردنی بەڕێوەبەرانی پەکەکە بەردەوامە، هەر دوو بەڕێوەبەری بەدیلگیراوی میت دانیان بەوە دا نا، کە پیلانی تیرۆرکردنی بەڕێوەبەرانی پەکەکەیان بە دەستەوە بووە بە مەبەستی لاوازکردنی ورە و ئیرادەی گەلی کورد، بەڵام پیلانی تیرۆرەکانیان لە دژی بەڕێوەبەرانی پەکەکە و کەجەکە شکستی هێنا، کۆمەڵکوژیی پاریس بە پێچەوانەی ئەو مەبەستەی هەیبوو ئاکەپەی لە بەرامبەر تێکۆشانی گەلی کورددا لاوازترکرد، بزوتنەوەی ئازدیخوازی گەلی کورد بەڵێنیداوە، کە تۆڵەی ئەو کۆمەڵەکوژییە بکاتەوە، بە پوچەڵکردنەوەی پیلانەکانی میت بەشێک لەو تۆڵەیە بەجێهاتووە.

کەجەکە هەروەها بانگەوازیی حکومەتی فەرەنسای کردووەو ڕایگەیاندووە: تیرۆری پاریس پێدەنێتە شەشەمین ساڵییەوە، لە دەستپێکی ساڵی شەشەم دا بانگەوازیی حکومەتی فەرەنسا دەکەین، کە بە بەتاڵکردنەوە داخستنی کەیسی تیرۆرەکە مێژووی دادخوازیی فەرەنسا پیس دەکات، ئەردۆغان و دەسەڵاتداریی ئاکەپە بە ئەنجامدانی تیرۆری پاریس دژی گەلی فەرەنسا تاوانیان ئەنجامداوە، سەرێکی کۆمەڵکوژییەکانی داعش لە فەرەنسا ئەردۆغان خۆیەتی، تا کاتێک حکومەتی فەرەنسا لێپرسینەوەی نەکردووە لە بکەرانی کۆمەڵکوژیی پاریس وەک هاوبەشێکی ئەو تاوانە لە قەڵەم دەدرێت، فەرەنسا بۆ بەرژەوەندییە ئابورییەکان چاوی بە سەر ئەو تاوانەدا داخستووە، بۆیە بانگەوازی حکومەتی فەرەنسا دەکەین کە سیاسەتی لە بەرامبەر دەسەڵاتداریی ئاکەپە و ئەردۆغاندا بگۆڕێت.

لە کۆتاییدا کەجەکە ڕایگەیاندووە: بزووتنەوەی ئازادیخوازی گەلی کورد دەسەڵاتداریی ئاکەپە و حکومەتی فەرەنسا بە بەرپرسی ئەو کۆمەکوژییە دەزانێت، گرنگ نییە چەند ساڵی دیکە بە سەر ئەو کۆمەڵکوژییەدا تێپەڕدەبێت، تۆڵەکرندەوەی و لێپرسینەوەکانی ئێمە بەردەوامییان دەبێت، کوردستانی ئازاد و تورکیای دیموکراتی و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی دیموکراتی کە خەون و ئارەزووی ساکینە جانسز، فیدان دۆغان و لەیلا شایلەمەز بوو سەرئەنجام پێکدێن.

 

به‌روار:  09/01/2018
489   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...
ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان چەندین نوسەر، ڕۆشنبیر، ئەکادیمیسییەن و دەرهێنەری بەناوبانگی جیهان لە بارەی هێرشی تورکیا بۆ سەر عەفرین ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاند، درێژه‌ ...
زۆربەی تەقە و کوشتنەکانی ساڵی پار، لە شوێنە گشتییەکان ڕوویان داوە. ئەمە پێداچوونەوەیەکی بەشی هەواڵەکانی ڕادیۆی سوید ئێکۆت نیشانی دەدات. لە دوای ئەوەی کە پیاوێک لە پیتزێریاییەک ل درێژه‌ ...
ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان سوپاى تورکیا دووباره‌ ده‌ستى کرده‌وه‌ به‌ تۆپبارانکردنى عه‌فرین به‌وه‌ش ماوه‌ى حه‌وت ڕۆژه‌ عه‌فرین تۆپباران ده‌کات. سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ ج درێژه‌ ...
شارپرێس: وتەبێژی یەپەژە ڕایدەگەێنێت "لە میانەی شەڕەکانی ڕزگارکردنی شاری ڕەققەدا ٦٠٠ شەڕڤانی ژن کوژراون. ئەمڕۆ پێنج‌شەممە نەسرین عەبدوڵڵا وتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپ درێژه‌ ...
دوو کەس بە گومانی تەقینەوەکەی دوێنیی گەڕەکی روسەنگۆرد لە مالمۆ دەستگیر کراون. ستێفان سینتێیوس بەرپرس لە دەستگەی پۆلیسی مالمۆ لە کۆنگرەیەکی مێدیاییدا دەڵێ ئەوەی ڕووی دا زیاتر توو درێژه‌ ...
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا داوای لە تورکیا کرد پرۆسەی سەربازی لە شاری عفرین ئەنجامنەدات. هێزەر ناورت وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وتی: هانی تورکیا دەدەن زیاتر چاو بخاتە سەر بە درێژه‌ ...
سوپای توركیا گوندی زۆرمخاری خۆرئاوای شاری كۆبانی له‌ رۆژئاوای كوردستان به‌ سه‌ختی تۆپباران ده‌كات. ئاژانسی فوراتنیوز له‌ زاری سه‌رچاوه‌كانی ناو یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل "یه‌په‌گ درێژه‌ ...
شارپرێس: توركیا مەرجی بۆ ئەنجامنەدانی ئۆپەراسیۆنی سەر كانتۆنی عفرین لەرۆژئاوای كوردستان هەیەو ئەمریكاش مەرجەكەی رەتدەكاتەوە. ئاژانسی رۆیتەرز لەراپۆرتێكدا بڵاویكردەوە، كە مەرجەك درێژه‌ ...
لە هەولیر سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەگەڵ نوێنەری سەرۆکی ئەمریکا بۆ شەڕی دژی داعش و شاندێکی باڵای ئەمریکا لە عێراق و هەرێمی کوردستان دا کۆبووەوە. کاتژمێر ٩ی بەیانی ئەمڕۆ، شاسوا درێژه‌ ...
ئێوارەی ئەمڕۆ(چوارشەممە) ئەفسەرێكی وەزارەتی پێشمەرگە لەنێو باخچەی (8ی ئازار) لەچەمچەماڵ خۆی خنكاندوە. ئاوێنە: بەپێی سەرچاوەیەكی پۆلیس لەقەزای چەمچەماڵ ناوبراو بەپەت بەیەكێك درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   134
کۆی سه‌ردان:   16222115