٦٤ کۆچبەری دیکە لە دەریای سپی-دا خنکان
ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند، کە لە ئەنجامی ژێرئاوکەوتنی کەشتییەکدا لە دەریای سپی، ٦٤ کۆچبەر خنکاون و ٨٤ کۆچبەری دیکەیش ڕزگارکراون.


ئەمڕۆ، ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ڕاگەیەندراوێکدا، ئەنجامی نقووبوونی کەشتییەکی لە دەریای سپی-دا لە نێوان لیبیا و ئیتاڵیا بڵاوکردەوە.


بەپێی ڕاگەیەدنراوەکەی ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی، لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا لە دەریای سپی، کەشتییەکی کۆچبەران نقووم بووە، کە زیاتر لە ١٤٨ کۆچبەری تێدابووە.


ئەوەش خراوەتەڕوو، کە لە ئەنجامی نقوومبوونی ئەو کەشتییەدا، ٦٤ کۆچبەر خنکاون و ٨٤ کۆچبەری دیکە ڕزگارکراون.


لە لایەکی دیکەوە، هێزە دەریاییەکانی لیبیا ڕایانگەیاندووە، کە دوێنی بەلەمێکی کۆچبەران لەنزیک کەناراوەکانی ئەو وڵاتە نقووم بووە و بەهۆیەوە ٢ کۆچبەر خنکاون.
به‌روار:  09/01/2018
517   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   324
کۆی سه‌ردان:   29232253