حەشدی شەعبی گوندەکانی قەڵا، قوم پەڵکی لە گەرمیان تۆپباران کرد
ڕۆژنیوز ڤیدیۆی گوندەکانی قەڵا و قوم پەڵک-ی دەڤەری گەرمیان بڵاودەکاتەوە، لەکاتێکدا، کە لەلایەن حەشدی شەعبی-یەوە تۆپباران دەکرێن.
ئەمڕۆ سێشەممە حەشدی شەعبی گوندەکانی قەڵا، قوم پەڵک و شۆرا-ی سەر بە شارەدێی زنانەی ئیدارەی گەرمیانی تۆپباران کرد و بە هەلیکۆپتەر-یش گوندی قەڵای بۆردوومان کرد.
ئەوەی لەم گرتە ڤیدیۆییەدا دەبیندرێت، تۆپبارانکردنی گوندەکانی قەڵا و قوم پەڵک-ە، بە گولـلەهاوەنی حەشدی شەعبی، کە لەناو شارۆچکەی خورماتووی سەر بە پارێزگای سەلاحەدین-ەوە ئاڕاستەی ئەو دوو گوندەکرا، بە مەبەستی بە ئامانجگرتنی ئەو خۆبەخشانەی شارۆچکەکە، کە دژی حەشدی شەعبی دەوەستنەوە.
بهروار: 13/12/2017
407 جار خوێندراوهتهوه
|