بۆئیقامە وەرگرتنی سوید دۆسیەی ساختە دەفرۆشنەوە
کەسانێک دۆسییەی ساختە بۆ داوای پەنابەری دەفرۆشنە ئەو کەسانەی دەیانەوێت ئیقامە وەربگرن.

ئێکۆت (Ekot) بەشی هەواڵەکانی رادیۆی سوید لە بەدواداچوونێکیدا ئەمڕۆ ئاشکرای کرد کە چەندین کەس و ماڵپەڕی ئنتەرنێتی هەیە کاریان بازرگانییکردنە بە فرۆشتنی دۆسییەی ساختە بەو کەسانەی کە دەیانەوێت داوای پەنابەریی، ئیقامە لە سوید بکەن.

-  داوای پەنابەرییەکەم لە سوید پەسەند نەکرا و دەترسام بمنێرنەوە بۆ ئێران. داواتر بیستم کەسێک هەیە کە دەتوانێت یارمەتیم بات بۆ وەرگرتنی ئیقامە. حەمید دەڵێت کە لەم ڕاپۆرتەدا ناو و دەنگی کەسێکی دیکەی بەهۆی نهێنیی باسەکەوە، بۆ بەکار هاتووە.

حەمید دەڵێت ئەو کەسەی پەیوەندیم لەگەڵ گرت، بلۆگ واتا ماڵپەڕیکی ئەلەکترۆنی کەسێکی دیکە کە بە ڕەخنەگر لە ڕژێمی ئێران ناسراوە، پێ فرۆشتمەوە و ئیتر ئەو بلۆگە بوو بە هی من و بەناوی ئەو کەسەوە بابەتم بڵاو دەکردەوە. حەمید ئەو بلۆگەی وەک بەڵگە لە دەستگەی کۆچ بەکارهێناوە کە هەڕەشەی لەسەرە و بەو هۆیەوە توانییەتی ئیقامە لە سوید وەربگرم.

ئەم کارە دیاردەیەکی بەربلآوە و ئێکۆت بەشی هەواڵەکانی ڕادیۆی سوید توانیویەتی چەند کەس و ماڵپەڕیکی دیکە ئاشکرا بکات کە کاریان فرۆشتنی دۆسییەی پەنابەریی ساختەیە بەو کەسانەی دەیانەوێت ئیقامە لە سوید وەربگرن.

کاتێک ڕاپۆرتوانێکی ڕادیۆی سوید پەیوەندیی بە یەکێک لەو کەسانەوە کردووە و داوای لێ کردووە ئاسانکاریی ئیقامە بۆ برایەکی بکات. ئەو کەسە گەرەنتی لە %100 دەدات کە دۆسییەیەکی وای بۆ دروست دەکەن کە براکەی لە سوید ئیقامە وەربگرێت و نرخی ئەو کارەش 60 هەزار کرۆنە.

بەڵام دواتر کە ڕادیۆی سوید پەیوەندی بەو کەسەوە دەکەن کە معامەلەی پەنابەری دەفرۆشێتەوە و بەسویدی قسەی لەگەڵ دەکەن تەلەفۆنەکەی دادەخاتەوە و ئامادە نییە وەڵام بداتەوە.

جێی باسە تا ئێستا نازانرێت ئاخۆ چەند کەس لە ڕێی کڕینی دۆسییەی ساختەوە ئیقامەیان وەرگرتووە بەڵام چەند کەسێکی شارەزا دەڵێن کە ئەو دیاردەیە لە نێو چەندین نەتەوەی دیکە جگە لە ئێرانی بەربڵاوە.

هەروەها چەند کەسێک کە ڕادیۆی سوید لەو بارەیەوە گفتوگۆی لەگەڵ کردوون دەڵێن کە ئەم جۆرە دۆسییە ساختانە بۆ پەنابەران باش نییە لەبەرئەوەی لەلایەک متمانەی دەستگە بەرپرسەکان بەرامبەر بەو کەسانەی داوای پەنابەریی دەکەن کەم دەکاتەوە و بە زەحمەت باوەڕیان پێ دەکەن،

لەلایەکی دیکەش هەندێک جار ئەو دۆسییە ساختانە شانسی وەرگرتنی ئیقامە کەم دەکەنەوە.
گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
به‌روار:  13/12/2017
3011   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   187
کۆی سه‌ردان:   29256373