کاکە نەوە
 
کاک ....... نەو شیروان
باوکی دوین


کەتۆ
ڕۆیشتیت
شەقام وه ستا
مافی هەژار 
لە گۆڕ نرا
پەیماننامەی
كه م ئه ندام و
 دايكى ئه نفال
 کاڵبووە وە  و
دڕا
نووکی
 قەڵەم
بە بێ ووشە
لە سەر پەڕەی خەمە
شکا
هەژار
بێ ڕابەر 
مایە وە
ئومێدی 
چاک سازی 
بڕا 
زامی مووچە
کولایەوە 
خەم لە دڵە
گیرسایەوە
نه يارانت 
چەپڵەی خۆشی 
 لێ ئه ده ن
 هه لئه پرن
 ئەمرۆ
ڕۆژی 
تەنها گیرفان 
پڕکردنە
سەردەمی
 گه نده ل 
مایەوە
بە مردنت 
خەمی 
لە دەستدانی
هۆشی منە و
غاندی و
جیفارەو 
ماندیلا 
سەر لە نوێ
 گەڕایەوە

ئەو پيا وه
 ته نها
 مروفێک  نه بوو
 شاخيك بوو
 به ربەستێک بوو
بەرامبەر
زولم و ستەم
گۆڵێک بوو
 له پال
هەست و ویژدانە
گەشایەوە
بەڵام 
بەڵام مەخابن
ئەو ڕۆیشت
رۆحی شادەو
جێگر ە
لە بیر و 
هەست و
ویژدانە
با بزانین
ئەی ئێوە
بۆ کوێی  
ئەبەن
به‌روار:  13/12/2017
1005   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   669
کۆی سه‌ردان:   29255074