سووکایەتی و لێدانی ژنان و دەستبەسەر کردنی ٥۰ کەس لە گوندێکی ئیلام
بە پێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان کە بۆ مالمۆکورد هاتووە: ئەمڕۆ ۱٤ سەرماوەزی ۱۳۹٦ هەتاوی هێزە ئەمنییەکان کۆماری ئیسلامی ئێران گوندی «جلیزی» سەر بە پارێزگای ئیلام لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەخەنە گەمارۆوە و بە هێرش کردنە سەر ئەو گوندە پیاوانی گوندەکە دەسبەسەر دەکەن و تەنها بەشێکی پیاوانی ئەو گوندە بە هەڵهاتن بۆ گوندەکانی دەووروبەر خۆیان ڕزگار دەکەن.

هۆکاری ئەم دەسبەسەریە کە دەیان کەس بە لێشاو دەسبەسەر کراون دەگرێتەوە بۆ ئەوەی کە ڕۆژی یەکشەممە خەڵکی گوندی «جالیزی سەرو» لە سەر مەزرای خۆیاندا بە ئیشوکاری کێڵانی زەوییەکانیانەوە سەرقاڵ بوون، مخابن لە کاتی ئیشدا سازمانی «اتکا»  کە ناوندیکی سەر بە ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێرانە لەو دەڤەرەدا بە بیانوی ئەوی کە ئەو زەوییانە مڵکی «اتکا» یە و بە هۆی جێگاوپێگای قورسوقایمیەوە لە دەزگای دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێراندا بە هاوکاری هێزە ئەمنییەکان هێرش دەکاتە سەر ژنانی جووتیاران لەو گوندەدا و لە بەرهمی ئەو هێرشە کە بە گازی فرمێسک‌ڕێژ و لیدان و کۆتەکاری دەکرێت، ژنانی ئەو گوندە ڕوانەی نەخۆشخانەی «دێلۆڕان» دەکرن و پاشان هێزە ئەمنییەکان هێرش دەکەنە سەر نەخۆشخانەی دێلۆڕان و ژنانی بریندار بە لێدان و کوتەکاری دەسبەسەر دەکەن.

سەرەڕای ئەو هەموو ئەشکنجە و دەستدرێژییەی کە دەکرێت بە خەڵکی ئەو دەڤەرە، هێزە ئەمنییەکان دەسهەڵگر نابن و ڕۆژی دووشەممە ۱۳ سەرماوەز لە هێرشێکی ناکاودا هێزە ئەمنییەکان بە دەیان ئۆتۆمبێلی سەربازییەوە هەڵدەکوتنە سەر گوندی «جلیزی» کە سەرڕای بێ‌ڕێزی و سووکایەتی و لێدان و کوتەکاری خەڵکی گوندەکە پتر لە ٥۰ کەس دەسبەسەر و خەڵکانی دیکەیش ئاوارەی گوندەکان و شاخەکانی دەوروبەر دەبن.

شایانی باسە کە سازمانی «اتکا»لەو گوندەدا پتر لە ٤ هەزار هەکتار مەزرای هاووڵاتیانی ئەو گوندەی داگیرکردوە و تەنها ۱۰۰۰ هەکتار مەزرای ئەو گوندە بەشی خەڵکی دەڤەرەکەیە، کە سازمانی «اتکا» دەیەوێت دەستبەسەر ئەو ۱۰۰۰ هەکتاریشدا بگرێت.

سەر ڕای ئەوە دوو کەس لە شێخەکانی ئەو گوندە بە ناوەکانی «فالح و خالید حەمیدی» کە سەر بە دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێرانن بە ڕێکەوتن و یارمەتیدانی سازمانی «اتکا» بۆ داگیر کردنی مڵکوماڵی خەڵک توانیویانە ٦۰۰ هەکتار لە زەویوزاری ئەو گوندە بخنە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیان و بە گوێرەی گوتەی خەڵکی دەڤەرەکە ئەو دوو کەسە لە دەسبەسەرکردنی هەموو پیاوانی ئەو گوندەدا ڕۆڵی سەرەکیان هەبوە.

جێگای وەبیر هێنانەوەیە کە بەشی عەرب زمانی گوندی جلیزی و دەیان گوندی دیکە تا ساڵی ۱۳٦٥ هەتاوی لە دابشکردنی پارێزگاکاندا لە پارێزگای خۆزستاندا جێگای دەگرت، بەڵام پاش دابشکردنی سەر لە نوێیەی پارێزگاکانی ئەو گوندە لە پانتای جۆغرافیایی پارێزگای ئیلامدا جێگای گرت.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
به‌روار:  06/12/2017
242   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...
سوله‌یمان سۆیلۆ، وه‌زیری ناوخۆی توركیا رایگه‌یاند، تەنیا لە ماوەى چوار ساڵى ڕابردوودا، ١٠ هه‌زار و ٧٧١ كۆچبه‌ری نایاسایی له ‌ده‌ریای ئیجه‌دا خنکاون. سوله‌یمان سۆیلۆ، وه‌زیری درێژه‌ ...
ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتی شەنگال ناسنامەی سێ شەهیدەکەی شەنگالی ئاشکرا کرد، کە هەرسێکیان پیاون و خەڵکی کۆبانێن. ڕۆژی ١٣ی ئەم مانگە فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک بۆردوومانی درێژه‌ ...
Share چاپ کردن . پەرلەمانی ئەڵمانیا لەسەر داوایەكی دادگای دەستوری وڵاتەكەی، بڕیاریدا لەخانەی رەگەزی تۆماری باری كەسێتی و لەدایكبووندا لەپاڵ رەگەزی نێر و مێدا خانەیە درێژه‌ ...
.ستێفان لیۆڤێن کە کاندید بوو بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران ئەم بەیانییە لە پەرلەماندا دەنگی پێ نەدرا ئێستا دیسان دەبێ سەرۆکی پەرلەمان ئاندرێیاس نۆرلێن بە دوای کاندیدێکی نوێ بۆ پۆستی س درێژه‌ ...
کوشتاری کۆڵبەران و کاسبکارانى رۆژهەڵاتى کوردستان لەلایەن هێزەکانى رژێمى ئێرانەوە بەردەوامە. شەوی رابردوو لە ناوچە سنوورییەکانی سەردەشت بەهۆی تەقەى چەکدارەکانى رژێمى ئێرانەوە کۆڵبە درێژه‌ ...
بەر لە ١٠٤ ساڵ، لەبەرامبەر وەرگرتنی بڕێک پارەدا، کوردێک، شێخ عەبدولسەلام بارزانی ڕادەستی عوسمانییەکان دەکات و کوردێک، کە والی ویلایەتی موسڵ دەبێت لە سێدارەی دەدات، سیاسەتمەداران و درێژه‌ ...
فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیای داگیركه‌ر وارگه‌ی شه‌هید ڕۆسته‌م جوودی له‌ قه‌زای مه‌خموور و گوندی سكێنی-یان له‌ ڕۆژئاوای شاری شه‌نگال بۆردومان كرد. له‌ مه‌خموور ٣ ئه‌ندامی هێزه درێژه‌ ...
سەرۆکی پەرلەمان ئاندرێیاس نۆرلێن لە کۆنفرانسێکی چاپەمەنیدا ئەم بەیانییە وتی پێشنیاری من ئەوەیە پەرلەمان ڕۆژی هەینی دەنگ بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران بدات. کاندیدی ئەم جارەش بۆ ئەم پۆ درێژه‌ ...
بەپێی ئامارێکی فیدراسیۆنی سەراسەریی پەنابەرانی عێراقی، لە ماوەی چوار ساڵدا، ٥٥٥ هەزار و ٧٣٥ هاوڵاتی عێراقی کۆچی نایاسایان کردووە و ٢٧٤ کەسیش لە ڕێگای کۆچبەرییدا گیانیان لەدەستداوە. درێژه‌ ...
به‌شێك له‌و په‌نابه‌رانه‌ به‌ڕه‌گه‌ز كوردن به‌هۆی‌ خراپی‌ گوزه‌رانیان، زیاتر له‌ هه‌زار په‌ناخوازی‌ دوورگه‌كان سكالاَ تۆمار ده‌كه‌ن ماڵپه‌ری‌ هه‌واڵی‌ گاردیان بلاَویكرده‌وه‌ دو درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   131
کۆی سه‌ردان:   17467998