”ڕینکەبی لە ستۆکهۆڵم وەک گۆڕەپانی جەنگ وایە”
بارودۆخی گەڕەکی ڕینکەبی لە ستۆکهۆڵم هێندە ترسناکە کە دەکرێت بە گۆڕەپانی جەنگ وەسف بکرێت، بەڕای لیسا تام بەرپرسی یەکەی گشتیی دژ بە تاوانکاریی ڕێکخراو.

-ڕینکەبی وەک مەیدانی جەنگ وایە، پۆلیس لەوێ وەک سوپا کار دەکەن. لیسێ تام دەڵێت.

ئەو پێی وایە کە بۆ چارەسەری کێشەکانی گەڕەکی چڕبیانیی وەک ڕینکەبی دەتوانرێت سوود لە ئەزموونی کۆلۆمبیا وەربگیرێت و بپرسین ئەوان کاتێک گەریلاکانی فارسیان لە چەک داماڵی چۆنیان کرد، یاخود لە سلڤادۆر دوای تەواوبوونی جەنگ چییان کرد. ناوچەکانی دیکەی دوونیا کە چەندان ساڵ کێشەی وا گەورەیان هەبووە چیان کردووە و چۆن بەردەوام بوون. 

بەڵام ئەم وەسفکردنەی ڕینکەبی وەک گۆڕەپانی جەنگ لەلایەن وەزیری پێشووی ناوخۆ کە ئێستا بەرپرسی گرووپی سۆسیالدیموکراتەکانە لە پەرلەمان ئەندەرش ئیگێمان ڕەخنەی لێ گیراوە و دەڵێت، پێویست ناکات بارودۆخی ئەو ناوچانە لەوەی کە هەیە گەورەتر بکرێت،

ئیگێمان دەڵێت پۆلیس لەو ناوچانەدا ئەرکی خۆیان بەجێ هێناوە و بۆ نموونە تەقەکردن لە هەندێک لەو ناوچانە کەم بۆتەوە، لە شاری مالمۆ ژمارەیەکی بێوێنە نزیکەی 90 کەس بە گومانی تاوان بەندن.  

جگە لە ئەندەرش ئیگێمان سیاسەتمەدارانی هەرێمی یارڤا کە گەڕەکی ڕینکەبیش دەگرێتەوە دژ بە وەسفکردنی ڕینکەبین وەک گۆڕەپانی جەنگ، محەمەد نوور بەرپرسی سۆسیالدیموکراتەکان لە گەڕەکی تێنستا دەڵێت، ئێستا من لە ڕێنکەبی دەژیم و منداڵێشم لە لە تێنستا بووە، کە گوێم لە وشەی هەرێمی جەنگ دەبێت سوریا و یەمەنم دێتە بەرچاو کە بە ڕاستی لە جەنگدان.

محەمەد نور دەڵێت ڕاستە کێشە و ململانێی زۆرمان هەیە بەڵام نابێت زێدەڕۆیی لە هەڵسەنگاندنی بارودۆخە بکەین.
گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
به‌روار:  05/12/2017
2375   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   200
کۆی سه‌ردان:   29220855