ئەسعەد شاوری لای هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی دەست بەسەرە
ڕۆژنیوز – سلێمانی
 
دوای ئەوەی هەواڵی ڕفاندنی چالاکی مەدەنی 'ئەسعەد شاوری' لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوبوویەوە، لە بەدواداچونێکی ڕۆژنیوزدا، دەرکەوت کە ناوبراو لای هێزە ئەمنییەکانی سلێمانییە و ژیانی سەلامەتە.
 
وەک بڵاوکراوەتەوە، ئەمڕۆ سێ ڕۆژە ئەسعەد شاوری چالاکوانی مەدەنی لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین بێسەروشوێنە، لەم بارەیەوە سەرچاوەیەکی تایبەت بۆ ڕۆژنیوز دەدوێت.
 
کەسێکی ئاگادار لە دۆسییەکە کە نەیوسیت ناوی بڵاوبکرێتەوە، بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند: لەلایەن هێزێکی دژە تیرۆری یەکێتییەوە، پەیوەندیی بە بنەماڵەکەیەوە کراوە کە ناوبراو لای ئەوانەو ژیانی سەلامەتە.
 
ڕاشیگەیاند: هێزەکە پێیان وتوون، کە چالاکی و خۆپیشاندان نەکەن و دوای ماوەیەکی دیکە ئازادی دەکەن و هەندێک کاری تایبەتیان پێی هەبووە.
 
لەسەر هۆکارەکەی، سەرچاوەکەی ڕۆژنیوز، وتی: ناوبراو پێشمەرگە بووەو بەهۆی برینداربوونییەوە خانەنشینکراوە، تا خۆشی ئازاد نەکرێت ناتوانین بزانین بۆچی بەوشێوازە دیارنەماوە.
 
ڕۆژنیوز هەوڵیدا بنەماڵەی ئەسعەد شاوری بدوێنێت، بەڵام ئامادەنەبوون هیچ زانیارییەک لەسەر بابەتەکە بڵێن.
 
جێگای ئاماژەیە، دیارنەمانی ئەو چالاکوانە، دەنگدانەوەیەکی لەناو چالاکوانان و تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا دروستکردووەو ناڕەزایەتی توندی بەدوادا هاتووە.
 
به‌روار:  05/12/2017
103   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...
پاش دەسپێکردنی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر شاری عەفرین و دەوروبەری وەزیری دەرەوەی سوید نیگەرانی خۆی دەربری و ئەمەش کاردانەوەی جۆراوجۆری لە نێو کوردان دا لێکەوتەوە. دوانیوەڕۆی رۆژی درێژه‌ ...
هێزەکانى سوپاى تورکیا هێرشیان کردووەتە سەر گوندی خەراب ڕەشک لە ناوچەى دێرێکى سەر بە قامیشلۆ و شەڕڤانان بەرەنگاریان بوونەتەوە. ‎میدیاکانى ڕۆژئاواى کوردستان بڵاویانکردەوە، هێزەکان درێژه‌ ...
خەندان- زانیار مەلازادە کەمێک لەمەوبەر گەنجێک لەناو شاری ھەڵەبجە چوار کەس لە ئەندامانی خێزانەکەی خۆی کوشت. بەپێی وتەی کەسوکاری کوژراوەکان چوار کەس کوژراون. لەئێ درێژه‌ ...
ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان چەندین نوسەر، ڕۆشنبیر، ئەکادیمیسییەن و دەرهێنەری بەناوبانگی جیهان لە بارەی هێرشی تورکیا بۆ سەر عەفرین ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاند، درێژه‌ ...
زۆربەی تەقە و کوشتنەکانی ساڵی پار، لە شوێنە گشتییەکان ڕوویان داوە. ئەمە پێداچوونەوەیەکی بەشی هەواڵەکانی ڕادیۆی سوید ئێکۆت نیشانی دەدات. لە دوای ئەوەی کە پیاوێک لە پیتزێریاییەک ل درێژه‌ ...
ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان سوپاى تورکیا دووباره‌ ده‌ستى کرده‌وه‌ به‌ تۆپبارانکردنى عه‌فرین به‌وه‌ش ماوه‌ى حه‌وت ڕۆژه‌ عه‌فرین تۆپباران ده‌کات. سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ ج درێژه‌ ...
شارپرێس: وتەبێژی یەپەژە ڕایدەگەێنێت "لە میانەی شەڕەکانی ڕزگارکردنی شاری ڕەققەدا ٦٠٠ شەڕڤانی ژن کوژراون. ئەمڕۆ پێنج‌شەممە نەسرین عەبدوڵڵا وتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپ درێژه‌ ...
دوو کەس بە گومانی تەقینەوەکەی دوێنیی گەڕەکی روسەنگۆرد لە مالمۆ دەستگیر کراون. ستێفان سینتێیوس بەرپرس لە دەستگەی پۆلیسی مالمۆ لە کۆنگرەیەکی مێدیاییدا دەڵێ ئەوەی ڕووی دا زیاتر توو درێژه‌ ...
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا داوای لە تورکیا کرد پرۆسەی سەربازی لە شاری عفرین ئەنجامنەدات. هێزەر ناورت وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وتی: هانی تورکیا دەدەن زیاتر چاو بخاتە سەر بە درێژه‌ ...
سوپای توركیا گوندی زۆرمخاری خۆرئاوای شاری كۆبانی له‌ رۆژئاوای كوردستان به‌ سه‌ختی تۆپباران ده‌كات. ئاژانسی فوراتنیوز له‌ زاری سه‌رچاوه‌كانی ناو یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل "یه‌په‌گ درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   150
کۆی سه‌ردان:   16240655