تۆڕی لەشفرۆشی لەسوید بازرگانی بە هاوسەرەکانیانەوە دەکەن
دەیاها کچ و ژن هاوسەرگیرییان لەگەڵ کراوە و دواتر بۆ بازرگانیی لەشفرۆشیی بەکار هێنراون.

- سارا کە ناوێکی خوازراوە، خەڵکی ڕۆمانیایە یەکێک لەو کچە گەنجانەیە کە بۆ مەبەستی بازرگانیی لەشفرۆشی بەکارهێنراوە، ئەو دەڵێت لەو کارەدا وەک جەستەیەکی بێڕۆح وایت.

سارا لە تەمەنی 17 ساڵیدا لە بەردەم خوێندنگای ئامادەیی پیاوێکی بەتەمەن لەخۆی گەورەتر دەبینێت، هەر زوو هەستی بۆی دەجوڵێت و هاوسەرگیریی دەکەن، سارا پێی وابووە کە ئەو پیاوە بە تەمەن و ئەزموونەکەی ئارامی و ئاساییش دێنێتە ژیانییەوە.

بەڵام هەر ئەوەندەی سارا تەمەنی هەژدە ساڵی پڕ دەکاتەوە هاوسەرەکەی هانی سارا دەدات بۆ لەشفرۆشی، ئەو بە سارا دەڵێت ئەگەر بۆ ماوەی تەنها چەند مانگێک قوربانی بەخۆت بدەیت ئەوا ماری مادییمان زۆر باش دەبێت.

ئەو پیاوە و دووانی دیکە لە ڕۆمانیا بۆ ماوەی دوو ساڵ لە ستۆکهۆڵم بازرگانی بە لەشی ساراوە دەکەن و لە ماوەی 10 مانگدا نزیکەی ملیۆنێک کرۆن بەو ڕێگەیە دێتە گیرفانیان. ئەو کەسانە دواتر دەستگیر دەکرێن و بەتاوانی بازرگانیی بە ئینسانەوە حوکم دەدرێن.

سارا کە ماوەی چەند مانگێکە لەو تۆڕی لەشفرۆشییە ڕزگار کراوە بەو هیوایەیە خوێندنی زانکۆ تەواو بکات و بە ئومێدی داهاتوویەکی ڕوونە.

سارا یەکێکە لەو قوربانییانەی کە بەرنامەی کالیبەر لە ڕادیۆی سوید بەدواداچوونی بۆ کردووە و کە سەرجەم 42 دۆسییەی تاوانکاریی لەشفرۆشییە کە لە سویددا لە ماوەی ئەم سێ ساڵەی دواییدا دادگا حوکمی داون.

جێی باسە لە زۆربەی ئەو دۆسییانەدا ئەو کەسانەی کە لە تاوانی بازرگانیی لەشفرۆشییەوە گلاوان ئەو پیاوانەن کە ژناەکانی خۆیان فرۆشتووە، ئاماژەی زۆر ڕوونیش هەیە کە هەر لە سەرەتاوە هاوسەرگیرییان لەگەڵ ئەو ژنانە بە مەبەستی بەکارهێنانیان بۆ ئەو بازرگانییە کردووە. دوو لەو ژنانە لە مانگەکانی کۆتایی دووگیانییدا بوون کاتێک مێردەکانیان ناچاریان کردوون لەشفرۆشیی بکەن.
گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
به‌روار:  04/12/2017
3021   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   992
کۆی سه‌ردان:   29235825