22 كۆچبه‌ر له‌پێش كۆچكردنیان ده‌ستگیر كران
هەژار تەها
مالمۆکورد
22 كۆچبه‌ر له‌پێش كۆچكردنیان ده‌ستگیر كران ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌ی بی سی نیوز بلاَویكرده‌وه هێزه‌كانی پۆلیسی سریلانكا 22 كۆچبه‌ری ئه‌و وولاَته‌یان ده‌ستگیركردوه كه هه‌وڵیان داوه به قاچاخ و به به‌له‌م ڕوو له ئوسترالیا بكه‌ن. به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ئه‌و ئاژانسه ، ئه‌و كۆچبه‌رانه له شارۆچكه‌ی بوته‌لام كه شارۆچكه‌یه‌كی كه‌نارده‌ریایی ئه‌و وولاَته‌یه ده‌ستگیركراون. ئوسترالیا و سریلانكا به‌رده‌وامن له هه‌ماهه‌نگی به‌مه‌به‌ستی به‌گژداچوونه‌وه‌ی قاچاخچێتیكردن به مرۆڤه‌وه و له ساڵی 2013 ه‌وه هیچ كۆچبه‌رێكی به‌ڕه‌گه‌ز سریلانكی نه‌یتوانیوه به قاچاخ و به‌به‌له‌م ڕوو له ئوسترالیا بكات.
به‌روار: 04/12/2017
1152 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|