وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتالیا : رزگاركردنی كۆچبه‌ران ده‌ریای ناوه‌ڕاست ڕاناگرین
هەژار تەها
مالمۆکورد
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتالیا ڕایگه‌یاند گێڕانه‌وه‌ی به‌له‌می كۆچبه‌ران چاره‌سه‌ری قه‌یرانی كۆچ له ئه‌وروپادا ناكات.
ئه‌نجلینۆ ئه‌لفانۆ ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتالیا له میانه‌ی چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی هه‌واڵی ئوسترالیان فاینه‌نشاڵ ڕیڤیودا ده‌ڵێت له ئه‌وروپا ژماره‌یه‌ك له سیاسیه‌كان ده‌یانه‌وێت سیاسه‌تی گێڕانه‌وه‌ی به‌له‌می كۆچبه‌ران پیاده بكرێت ، ئه‌وه‌ش سیاسه‌تێكه كه ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه له‌لایه‌ن حكومه‌تی ئوسترالیاوه پیاده ده‌كرێت و تا ئێستاش به‌رده‌وامه له‌و سیاسه‌ته ، بهلاَم به ووته‌ی ئه‌لفانۆ ، سیاسه‌تێك كاریگه‌ری ده‌بێت بۆ ئه‌وروپا كه له‌سه‌ر بنه‌مای دابه‌شكردنی ئه‌و ئه‌ركانه بێت كه په‌یوه‌ندیان به پرسی كۆچبهرانهوهیه له نێوان وولاَتانی یه‌كێتی ئه‌وروپادا.
هاوكات له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی ڕزگاركردنی كۆچبه‌ران له ئاوه‌كانی ده‌ریای ناوه‌ڕاستدا ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتالیا ده‌ڵێت ئه‌وان ڕزگاكردنی كۆچبه‌ران له مه‌ترسیه‌كانی ئاوه‌كانی ده‌ریای ناوه‌ڕاستدا ڕاناگرن بهلاَم هه‌وڵه‌كانیشیان به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ كۆنتڕۆڵكردنی لێشاوی كۆچ بۆ ئیتالیا و ئه‌وروپا.
بهروار: 04/12/2017
924 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|