ژنانی کلتوری شەرەف لە سوید ناوێرن باسی دەستدرێژییەکان بکەن
underytan# هەڵمەتی دژ بە دەستدرێژیی و گێچەڵی سێکسیی ئەو کەسانەیە کە بەهۆی توندووتیژیی کلتوری شەرەفەوە ناوێرن بەسەرهاتەکانیان ئاشکرا بکەن.

- لەو کاتەوەی کامپینی (#metoo) دەستی پێ کردووە ژنانی سەرکوتکراو بە پاساوی شەرەف بێدەنگن، گالاکسیا ئێلییاس دەستپێشخەری (#underytan) دەڵێت بە کورتی ئەو ژنانە ناوێرن باس لە ئەزموونەکانی خۆیان بەئاشکرا بکەن.

گالاکسیا دەڵێت ئەو ژنانە دووجار زوڵملێکراون، جارێک کە تووشی دەسترێژیی و ستەمکاریی هاتوون و جارێکیش کە ناتوانن بە ئاشکرا باس لەو ستەمە بکەن.

جیاوازیی کامپینی ژنانی ستەملێکراوی کلتوری شەرەف لە کامپینەکانی دیکەی (#metoo) ئەوەیە کە ئەم ژنانە نوێرن بە ناوی خۆیانەوە باسەکانیان تەنانەت لە گرووپە داخراوەکانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانیشدا بگێڕنەوە بەڵکە لەبری ئەوان گالاکسیا ئیلیاس گروپێکی لە فەیسبووک بەناوی (#underytan) کرۆتەوە بەشێک لە بەسەرهاتی ئەو ژنانە دەگێڕێتەوە و بەو هیوایەی ئەم کامپینە ببێتە هۆی شکاندنی بێدەنگیی ئەو ژنانە. 

گالاکسیا گفتوگۆی لەگەڵ شەش ژن کردووە و بەسەرهاتی هەندێکیانی بڵاو کردۆتەوە بۆ نموونە ئەو کچە شانزە ساڵانەیەی پێش ئەوەی بدرێت بەشوو لەلایەن دایکییەوە دەبرێتە لای دکتۆر تا دڵنیا بێت کە پەردەی کچێنیی ماوە، بەڵام دکتۆرەکە دایک و کچەکە هەڵدەخەڵەتێنێت و دەستدرێژیی سێكسیی دەکاتە سەر کچە شانزەساڵانەکە.

لێکۆڵەوەری بواری تووندوتیژیی بە پاساوی شەرەف دێڤین ڕێکسڤید دەڵێت ترسی ئەو ژنانە ترسە لە کلتوری تۆڵەسەندنەوە و تووندوتیژیی هەروەها ترسە لە ئابڕووچوون و شەرەفی خێزانەکە، ئەوەش بەهۆی کلتوری ژێردەستیی ژن و کلتوری شەرەفپارێزییەوەیە.

دێڤین ڕێکسڤید باس لە جیاوازییەکی دیکەی کامپینی دژ بە دەستدرێژیی سێکسیی ژنانی کلتوری شەرەفپارێزیی لە ژنانی ئەمەریکی و ئەورووپی دەکات و دەڵێت بەگشتیی بۆ ئەوەی بەر بە گێچەڵ و دەستدرێژیی سێکسیی بگیرێت دەبێت ئەو کلتورە پیاوانەیە بگۆڕدرێت کە وای لە پیاو کردووە دەستدرێژیی سێکسیی بۆسەر ژنان بە مافی خۆی بزانێت.
گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
به‌روار:  29/11/2017
2433   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   694
کۆی سه‌ردان:   29251344