فیلمه‌كه‌ی جوبرائیل كێبڕكێی بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتی فێستیڤاڵێكی به‌رازیل ده‌كات
شۆڕش محەمەد
مالمۆکورد
فیلمی ئه‌نیمه‌یشنی كوردی (بێده‌نگی ئاسمان) له‌ده‌رهێنانی جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر له‌فێستیڤاڵێكی سینه‌مایی نێوده‌وڵه‌تی له‌وڵاتی به‌رازیل به‌شداری پێشبڕكێی سه‌ره‌كی ده‌كات‌و كێبڕكێی بردنه‌وه‌ی خه‌ڵات ده‌كات.
ده‌رهێنه‌ر جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر له‌باره‌ی به‌شداری فیلمه‌كه‌ی له‌و فێستیڤاڵه‌دا رایگه‌یاند "فیلمه‌كه به‌شداری له‌فێستیڤاڵی سینه‌مایی مۆمیا بۆ فیلمی ئه‌نیمه‌یشن له‌وڵاتی به‌رازیل ده‌كات‌و كێبڕكێی بردنه‌وه‌ی خه‌ڵات ده‌كات".
وتیشی "فێستیڤاڵه‌كه له 1 تا 22ی كانوونی یه‌كه‌می2017 ئه‌نجام ده‌درێت و (بێده‌نگی ئاسمان) له 15ی كانوونی یه‌كه‌م نمایش ده‌كرێت".
(بێده‌نگی ئاسمان) نوێترین به‌رهه‌می سینه‌مایی ده‌رهێنه‌ر جوبرائیل ئه‌بوبه‌كره و به‌سپۆنسه‌ری عه‌باس فازڵ عه‌بدولره‌حمان خاوه‌نی زانكۆی نۆلج به‌رهه‌مهێنراوه و له‌ماوه‌ی ته‌نها 4 مانگدا به‌شداری له‌نزیكه‌ی 40 فێستیڤاڵی سینه‌مایی جیهانی، كردوه و چه‌ند خه‌ڵاتێكیشی پێبه‌خشراوه.
سیناریۆی فیلمه‌كه پشتیوان عه‌بدوڵا نوسیویه‌تی‌و كاری گرافیك‌و ده‌نگ له‌لایه‌ن سه‌باح شه‌هدی و كاری موزیكی فیلمه‌كه‌ش رامتین لهۆنی جێبه‌جێی كردوه، ماوه‌ی فیلمه‌كه 100 چركه‌یه و به‌رهه‌می ساڵی 2017-یه.
به‌روار: 29/11/2017
665 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|