نەجمەدین كەریم دەیەوێت بەفرۆكە ئەمبوڵانسەکەی كۆسرەت رەسوڵ هەڵبێت.
لڤین:
دكتۆر نەجمەدین كەریم بەنهێنی و بە ئۆتۆمبیلەكانی كۆسرەت رەسوڵ عەلی لە هەولێرەوە هێنراوەتە سلێمانی و دەیەوێت بەو فرۆكە ئەمبوڵانسەی بۆ كۆسرەت رەسوڵ دیاریكراوە ، بەرەو دەرەوی وڵات هەڵبێت و نەخۆشكەوتنی كۆسرەت رەسوڵ بكاتە بەهانە بۆ هەڵاتنی.

بەپێی چەند وێنەیەك كە بڵاو كراوەتەوە ، نەجمەدین دوور لە چاوی میدیاكان سەردانی كوسرەت رسول علی كردوە   لە نەخۆشخانەی شاری پزیشكی فاروق لە سلێمانی.

بەشێک لە میدیاکانی یەکێتی بڵاویانکردوەتەوە نەجمەدین كەریم  دەیەوێت بەناوی سەرپەرشتیكردنی دۆخی تەندروستی كۆسرەت رەسوڵ  عەلی،  دەیەوێت بەو بیانوەوە بەو فرۆكە ئەمبوڵانسەی بۆ گواستنەوەی كۆسرەت رەسوڵ دیاریكراوە، خۆی دەرباز بكات و هەڵبێت. 

نەجمەدین كەریم پارێزگاری پێشوی كەركوك ، بەهۆی دۆسیەی گەندەڵیەوە بە بریارێك لەلایەن پارلەمانی عێراقەوە لە پۆستەكەی دورخراوەتەوە ، هاوكات دوای رووداوەكانی 15 ی ئۆكتۆبەر، ناوبراو لە شاری كەركوكەوە هەڵات بەرەو هەولێر و بە ئۆتۆمبیلی لایەنێكی دیاریكراو گەیەندرایە ئەو شارە ، ئەوەش نیگەرانی كادر و ئەندام و لایەنگرانی یەكێتیی لێكەوتەوە و داواكرا رێگەی پێنەدرێت بگەرێتەوە مەكتەبی سیاسی یەكێتی ، بەو پێیەی ناوبراو ئەندامی مەكتەبی سیاسی حزبەكەیەتی.
 
پارێزگاری لەسەركارلادراوی كەركوك  چەند جارێك هەوڵی هەڵاتنی بۆ دەرەوەی وڵات داوە  و هەوڵەكانی شكستیان هێناوە ، پێشتر داوای لە  كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر كردوە بچێتەوە بۆ ئەمریكا ئەوانیش داواكەیان رەتكردووەتەوە.

 كوسنوڵخانەی ئەمریكا پێیان ڕاگەیاندووە، كە بەگوێرەی یاسای عێراقیی پێویستیان بەئەستۆپاكی نەجمەدین كەریم هەیە بۆ ئەوەی مافی گەشتكردن‌و جێهێشتنی هەرێمی هەبێت".

لە هەوڵێكی تریدا بۆ هەڵاتنی بۆ دەرەوەی وڵات ، نەجمەدین كەریم بەیاوەری‌ پاسەوانە تایبەتەكانی‌ مەسعود بارزانی رەوانەی‌ سلۆپی كرا، تاوەكو بگاتە توركیا و دواتر بۆ ئەمریكا ،  دوایتر لە سنوری‌ توركیا دەستبەسەركراوە و دوای‌ چەند كاتژمێرێك رەوانەی‌ هەرێمی كوردستان كراوەتەوە و هۆكارەكەشی بۆ ئەوە گەرێندراوەتەوە كە لەلایەن سەرۆك وەزیرانی عێراقەوە گەشتكردنی لێ قەدەغەكراوە.


به‌روار:  15/11/2017
2872   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   1090
کۆی سه‌ردان:   29309576