کتێبخانەی کوردی سوید گەر هاوکاری نەکرێ ڕەنگە دابخرێ
کتێبخانەی کوردی ساڵی ١٩٩٧ بە دەسپێشخەری کوردانی سوید لە ساڵی ١٩٩٧ دامەزراوە و ٢٠ ساڵ بەسەر تەمەنی دا تێپەڕی، ئێستا بە هۆی کێشەی دارایی داهاتووی کتێبخانەکە روون نیە.

 نزیکەی بیست ساڵ و مانگێک لەوە پێش بوو کە لە دەرەوەی وڵات لە ڕێورەسمێکی بەربڵاودا و لە لایەن وەزیری فەرهەنگیی ئەو کاتی سوید خاتوو ماریتا ئوفسکووگ لە حیزبی سوسیالدیموکرات لە دورگەی خێپس هوڵمن لە ناوەندی ستۆکهۆڵم کتێبخانەی کوردی کرایەوە.

. بەرپرسی ئێستای کتێبخانەکە نەوزاد هرۆری لە بارەی هۆکارەکانی دامەزرانی ئەو کتێبخانەیە دەڵێت کە ئامانجمان ئەوە بوو کەرەسە و ماتریالەکانی تایبەت بە کورد و کوردستان کۆ بکەینەوە و لە فەوتان بیانپارێزین. ئەو کتێبخانەیە بەرهەمی دەسپێشخەری کوردانی سوید و لە ناو ئەوانیش دا کەسایەتیەک بە ناوی نەدیم داغدەڤیرەن و کۆمەڵێک کەسایەتیی کوردی و سویدی بوو لە سەرەتادا بە نزیکەی سێ هەزار کتێب دەستیان پێکردووە بەڵام ئێستا ژمارەی کتێبەکانی ئەو کتێبخانەیە گەیشتۆتە سێزدە هەزار کتێب.

بێجگە لە کتێب ئەو کتێبخانەیە کۆمەڵێک وێنە و دەسنووس و بەڵگەنامەی مێژوویی و نەخشەی جوگرافیایی کۆکردۆتەوە و زۆر جار کەسانێک کە خوازیاری لێکۆڵینەوە لە سەر کوردانن روو دەکەنە ئەو کتێبخانەیە.

نەوزاد هرۆری بەرپرسی کتێبخانەکە ئاماژە بەوەش دەکات کە ساڵانە چەندین کۆڕو سیمیناری جیاواز یان کۆڕی ناساندنی کتێبی تازە چاپکراوو و تەنانەت دەورەی فێربوونی زمانی کوردیش دەکەنەوە، بە گوێرەی قسەکانی نەوزاد ئەو کتێبخانە لە ٢٠ ساڵ تەمەنی خۆی دا بووەتە شوێنێک بۆ هەموو کەسێک بە بێ لەبەرچاوگرتنی نەتەوە، ئایین و رەگەز و تەنانەت لە دەرەوەی سنووری ناکۆکیە سیاسیە نێوخۆییەکانی کورد بەردەوامی بە چالاکییەکانی داوە..

جێگەی باسە کە دوای بیست ساڵ لە دامەزرانی کتێبخانەکە ئێستا کەمکردنەوەی یارمەتی ساڵانەی حکومەت کە بەو کتێبخانەیە دەدرێ، کاری کردۆتە سەر داهاتووی کتێبخانەکە و بە گوێرەی وتەکانی سەرۆکی کتێبخانەکە داهاتویەکی روونی نیە ئەگەر هاوکاری نەکردرێن.

گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
به‌روار:  11/11/2017
930   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...
دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، سلێمانى: ئەمڕۆ دووشەممە بەلەمێکی پەنابەران لە دەریای ئیجەدا ژێرئاوکەوت، بەھۆیەوە دوو ژنە پەنابەر خنکان و پەنابەرێکی تریش بێسەروشوێنە. نوێنەرایەتی فیدر درێژه‌ ...
کێلی ئارامگەى هەردوو شاعیرى بەناوبانگ سالم و کوردی لە گردى سەیوانى شارى سلێمانى شکێنراون و چاکنەکراونەتەوە. هاوکات ئارامگەى مێژوونوس و کەسایەتی کورد ئەمین زەکی بەگە لەهەمان گۆڕس درێژه‌ ...
ئامینە کاکە باوە، لەسەر لیستی پارت چەپ کورسی پەرلەمانی بۆ چوار ساڵی داهاتوو مسۆگەر کردەووە. کاکە باوە هەرچەند لە کارتی هەڵبژاردندا لە ژمارە هەشتدا بوو لەسەر لیستی پارتی چەپ و ئە درێژه‌ ...
ناوەندى راگەیاندنی یەپەگە بڵاویکردەوە، شەڕڤانان ٣ چالاکییان لە ناوەندی عەفرین ئەنجامداوە و لەو چالاکییانەدا ٦ چەتە کوژراون و ٩ سەرباز و چەتەى تریش برینداربوون. ناوەندى راگەیاندنى درێژه‌ ...
ئیمڕۆ یەکشەممە 2018.9.16 بەسەرپەرشتی کۆمەڵەی مالمۆکورد کۆڕی ماتەمینی بۆ شەهیدانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرایەوە.. شەهیدانی سێدارە و بۆردومانی بارەگای دیموکراتەکان کە تاوانی کۆماری تیرۆ درێژه‌ ...
سادقی‌ شه‌ره‌فكه‌ندی‌ ٢١ی‌ به‌فرانباری‌ ساڵی‌ ١٣١٦ی‌ هه‌تاوی‌ (١١ی‌ ژانوییه‌ی١٩٣٨ی‌ زایینی‌) له‌ بنه‌ماڵه‌یه‌كی‌ نیشتمانپه‌روه‌ردا له‌ گوندی‌ ته‌ره‌غه‌ی‌ بۆكان له‌ دایك بوو. له‌ ته درێژه‌ ...
تاوەکو ئێستا پێنج لە ئەندام پەرلەمانە سەرکەوتووەکان بۆ پەرلەمانی سوید بەڕەچەڵەک کوردەکان و سەر بە پارتە جیاجیاکانی سوید. ئەمە بەپێی ئەنجامی دەنگە بەراییەکانی هەڵبژاردنی سوید کە درێژه‌ ...
خەڵک- بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕوانگەی سوریی بۆ مافەکانی مرۆڤ، ئەمڕۆ و پاش کوژرانی دوو برا بە دەستی جەندرمەی تورکیا، ژمارەی ئەو ھاوڵاتییە سوریاییانەی بەدەستی ھێزەکانی تورکیا کوژراون، ٤ درێژه‌ ...
هەر ئێستا ئەنجامی دەنگەکانی دەرەوەی وڵات و دەنگە پشێوەخت دراوەکان بڵاو کرایەوە. بەم شێوەش ئێستا تەواوی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی سوید لەلایەن کۆمیسۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی سوید (Va درێژه‌ ...
په‌نابه‌رێكی‌ كورد له‌ كه‌مپه‌كانی‌ دوورگه‌كاندا : وه‌رگێڕمان بۆ دابین نه‌كراوه‌ په‌نابه‌رێكی‌ كورد به‌ ئاژانسی‌ هه‌واڵی‌ رادیۆ نیوزیلاندی‌ ڕاگه‌یاندووه‌ په‌نابه‌رانی‌ كه‌مپه‌كانی درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   21
کۆی سه‌ردان:   17202467