موسڵمانەکانی هیند کچەکانیان بەناوی هاوسەرگیریەوە ئەفرۆشن بە پیرەمێردە عەرەبەکان
مالمۆکورد

لێکۆڵینەوەیەکی BBC لە هیندستان دەری خستووە بەهەبوونی هەندێک خێزانی موسڵمانی هەژار هەستاون بەبەشوودانی کچە منداڵەکانیان بە پیاوانێکی عەرەب کەلەنێوانیاندا کەسانی پیر و بەتەمەنیان تیایە لەبەرامبەر بڕێک پارەدا لەدیاردەیەکدا پێی ئەڵێن (پشوی زاوا).
پەیامنێری BBC تیلوگۆ باثینی لە شاری حیدرئاباد چاوی کەوتووە بە چەند کچێک کە قوربانی ئەو جۆرە هاوسەرگیریەن .
فرحین یەکێکە لەو کچانەی کەتەمەنی ۱۳ساڵە لەکاتێکدا ئارەزووی هەبووە خوێندن تەواو بکات و ببێت بە پەرستار ئەڵێت کاتێک خۆمم بینیەوە کە بەشوودراوم بە پیاوێکی ٥٥ ساڵ کە خەڵکی ئوردن بوو .
لەوسەروبەندەدا ڕۆژێک باوکی ئەیبات بۆ ژوورێکی ماڵەکەیان وە خستیە بەردەست سێ پیاو وەپێی وت ئەم شەو ئەتدەم بە شوو بە یەکیک لەم پیاوانە.
فرحین ئەڵێت هاوارم کرد قیژانم تکام کرد کە باوکم وازم لێبێنێت و نەمدا بەشوو وە پێم وت من ئەمەوێت بەردەوام بم لە خوێندن بەڵام کەس گوێی لێنەگرتم ، دواتر دایکم جلی بوکێنی لەبەرکردم وەپێی وتم خێزانەکەمان بڕی ۲٥۰۰۰ ڕوپیە وەرئەگرێت لەبەرامبەر ئەم هاوسەرگیریەدا وە دواتر هەموو مانگێک ٥۰۰۰ ڕوپیەی کە بەبەردەوامی وەرئەگرێت.
فرحین ئەڵێت لەلایەن قازیەکەوە مارەکرام لە پیاوێک کە ٤۰ ساڵ لەخۆم گەورەتربوو وە هەر لەو شەوەوە بۆماوەی ۳ هەفتە بەزۆر و بەبێ ڕەزامەندی خۆم بەردەوام دەستدرێژی سێکسی ئەکردە سەرم وە منیش هەر ئەگریام .
دواتر هاوسەرە عەرەبەکەی داوای لێکردوە لەگەڵیا بگەڕێتەوە بۆ ئوردن بۆ خزمەتکردنی ژنەکانیکەی و منداڵەکانی بەڵام فرحین داواکەی ڕەت کردۆتەوە دواتر ڕێککەوتوون لەسەر ئەوەی دوای گەڕانەوەی ڤیزەی ئوردنی بۆ بنێرێت بەمەبەستی سەفەر ، وەئەڵێت هەرگیز ڤیزەکەم بەدەست نەگەیشت وە ٨ ساڵە هیچ هەواڵێکی نازانم.
فرحین ئەڵێت باوکم فێڵی لێکردم و خزمەکانیشم بەردەوام تانەم لێ ئەدەن کە شووم کردووە بە پیاوێکی بێگانەی پیر وە هەندێکیان بەگاڵتە پێکردنەوە پێم ئەڵێن مێردەکەت بۆیە سەری خۆێ هەڵگرت چونکە لەئاست تێرکردنی ئارەزوە سێکسیەکانی نەبووم.
بێجگە لە فرحین ٤٨ کچی کە لەماوەی ۳ ساڵدا بوونەتە قوربانی ئەو جۆرە هاوسەرگیریە،وە فرحین ئەڵێت سکاڵام لای پولیس تۆمارکردووە لە ئەنجامدا هەندێک کەسی ناوەندگیر یان دەڵاڵ دەستگیر کردووە بەڵام پولیس ناتوانن پیرەپیاوەکان بگرن چونکە خەڵکی وڵاتەکە نین، وە ئەفسەرێکی پولیس ئەڵێت قوربانیەکان لەکاتی خۆیدا نایەنە لامان تاکو سکاڵا تۆماربکەن بەڵام کاتێک دێن هاوسەرەکانیان بەجێیان هێشتوون و هەڵهاتوون بۆ وڵاتەکانیان وە ئەفسەرەکە ئەڵێت تائێستا ٨ کەسمان لەو پیرە پیاوە عەرەبانەمان دەستگیرکردووە وە دووانیان تەمەنیان ٨۰ ساڵە وەلە مانگی ئەیلولی ڕابردووەوە ۳٥ ناوەندگیری هیندی کەوەک دەڵاڵ کارئەکەن دەستگیر کردووە، لەهەمان کاتدا هەندێک چالاکوانی کۆمەڵایەتی ئەڵێن زۆربەی کچە قوربانیەکان تەمەنیان لە نێوان ۱۲ تا ۱۷ ساڵە .
تبسم کە قوربانیەکی ترە تەمەنی ۱۲ ساڵە ئەڵێت مارەیان کردم لە پیاوێکی ۷۰ ساڵ وە دواتر بردمی بۆ ئوتێلێک وەلەوێ ڕووبەڕووی دەستدرێژی سێکسی بوومەوە وە دوای ماوەیەک ناردمیەوە بۆ ماڵەوە و پێی وتم کە ڤیزەم بۆئەنێرێت وە دواتر دووگیان بووم وە کچێکم بوو ، تبسم ئەڵێت ئێستا کچەکەم وا ئەزانێت من خوشکیم ، وەبە خوشکەکەم بانگم ئەکات لەکاتێکدا دڵم خوێنی لێ ئەتکێت وە ئاواتە خوازم جارێک بە دایکە بانگم بکات.
زۆربەی زۆری ئەو پیرەمێردو بەساڵاچوانە لە وڵاتەکانی عومان ، قطر ، سعودیە ، یەمەن و ئوردنەوە ڕودەکەنە هیندستان بەمەبەستی( پشووی هاوسەرگیری).
قوربانیەکی کە زەهرەی ۱٥ ساڵە و ئەڵێت پورێکم لە ڕێی تۆڕی کۆمەڵایەتیەوە بەبێ ئاگاداری خۆم وێنەیەکمی بڵاوکرۆتەوە بەمەبەستی فرۆشتنم وە ئەڵێت شەوێک قازیەک هاتە ماڵەکەمان و لەڕێگەی پەیوەندی هێڵی تەلەفونەوە مارەی کرم لە پیاوێکی یەمەنی کەنە دیبووم وە نەم ئەناسی وە دوای ماوەیەک ڤیزەی یەمەنی  بۆ ناردم ، کاتێک گەیشتمە لای هاوسەرەکەم لە یەمەن ئەوکات زانیم کە پاوێکی ٦٥ ساڵە وە هاتەلام و وتی من هاوسەرەکەتم وەدەست بەجێ بردمی بۆ ئوتوێلێک وە دوای ماوەیەک ناردمیەوە بۆ حیدرئاباد لە هیندستان لەگەڵ هەندێک بەڵێنی درۆ کە دوای ماوەیەکی کورت ئەم گەڕێنێتەوە بۆ یەمەن .
ئافرەتانێک وەک فرحین و زوهرە دوای ماوەیەک کە هاوسەرەکانیان بەجێیان ئەهێڵن بەبێ هیچ سەرچاوەیەکی بژێویان نابێت ، بۆیە ئافرەتێک کە چالاکوانێکی کۆمەڵایەتیە بەناوی (جەمیلە نیشان) کۆمەڵەیەکی دروست کردووە بەناوی (کۆمەڵەی نیشان) کە ڕێکخراوێکی ناحکومیە یارمەتی ئەو جۆرە ئافرەتانە ئەدات.
جەمیلە ئەڵێت: یەک لەسەر سێی خێزانە موسڵمانەکان کچەکانیان لەبەر هەژاری ئەدەن بەشوو چونکە منداڵەکانیان پشت ئەبەستن بەو ژەمە خواردنەی کەلە خوێندنگاکان وەک ژەمەنانی نیوەڕۆ ئەیاندەنێ تاکو لە ژیاندا بمێننەوە و نەمرن .
دوو هاوڕێی کچ
ڕابیعە و سلطانە دوو هاوڕێی منداڵی یەکتر بوون ، بەهەمان شێوە بەشوودران بەڵام دوای ماوەیەک بۆیان دەرکەوت کە هەردووکیان شوویان کردووە بەیەک پیرەپیاوی ۷۰ ساڵە .
ڕابیعە بەگریانەوە ئەڵێت دوای ماوەیەک هەردووکمانی بەجێ هێشت وە هیچ هەواڵێکیمان نەئەزانی تالەکۆتایدا سلطانەی هاوڕێم کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا .
لێکۆڵەری ئیسلامی مفتی حافز ئەم جۆرە هاوسەرگیریە بە (بێ ڕەوشتی) پێناسە ئەکات ، وە ئەڵێت ئەو قازیانەی کە پارە وەرئەگرن لەبەرامبەر بەشوودانی کچانی منداڵدا بە پیاونی تەمەندار و بێگانە جۆرێکە لە سوکایەتی کردن بە دینی ئیسلام و کۆمەڵگای ئیسلامی .
ئیمتیاز علی خان کەلێپرسراوی پاراستنی مافی منداڵانە ئەڵێت : داوامان کردووە لەمزگەوتەکاندا لەکاتی وتاری هەینی و دوای نویژی داوا لە باوکان بکەن  کە کچە منداڵەکانیان بەو شێوەیە نەدەن بەشوو، وەلەم هەنگاوەشدا ترووسکایی ڕووناکیەکی لێ چاوەڕوان ئەکرێت کە هیوا بگێڕێتەوە بۆ کچانێکی وەک فرحین و تبسم و زەهرە و ڕابیعە .
لەسەروو هەموو ئەمانەوە فرحین هیوادارە کۆمەڵگا هەستێت بەگرنگیدان بەفێرکردنی منداڵان و بێبەش نەبن لە زاست 
و پەروەردە وە چیتر وانەڕواننە ئافرەت کە کەرەستەیەکی سێکسیە ، وە ئەڵێت ئێستا باوکم و دایکم پەشیمانن لەوەی کە کردیان بەرامبەرم.
وەئەم ڕاستیە والە دایکان و باوکانی کە ئەکات کە ڕوو بکەنە ڕۆشنبیرکردنی منداڵەکانیان لەبری بەشوودانیان بەرامبەر وەرگرتنی برێک پارە .

تێبینی/ ناوی کچە قوربانیەکان خوازراوە.
دیڤا ئاریا ڕاپۆرتەکەی ئامادەکردووە
زاهیر توفیق وەریگێڕاوە بۆ زمانی کوردی







به‌روار:  10/11/2017
2001   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   506
کۆی سه‌ردان:   29248411