بەکرێ گرتنی خانووی ڕەش لە سوید تاوانە؟!
لێکۆڵینەوەیەکی تایبەتی حکوومەت دەربارەی دیتنەوەی ڕێگاچارە بۆ بەکرێگرتنی خانووی ڕەش پێشکەش دەکرێت.

ئەمڕۆ لایەنە جوداکانی بازاری خانووبەرە کە ئەرکی لێکۆڵینەوەکەیان بە ئەوستۆ بووە لە ڕۆژنامەی داگێنس نیهێتێر نووسیان، پێویستە بەکرێ گرتنی خانووی ڕەش ببێتە تاوان.

ماری لیندێر سەرۆکی کۆمەڵەی کرێچییان  (Hyresgästföreningen) پێی وایە چارەسەرێکی جیددی پێویستە بۆ بنبڕکردنی ئەم بازاڕە ڕەشە و دەڵێ

ـ ئەو بازارە ڕەشەی ئەمڕۆ ئەوەندە بەربڵاوە و گەشەی سەندووە کە پێویستە ڕێگاچارەی تر بگرینە بەر. کەڵک لە مرۆڤ وەردەگیرێت.

ماری لیندەر هەروەها لە بەردەوامی قسەکانیدا دەڵێت

ـ گرنگترین کار ئێستا ئەوەیە کە خانووی تازە بە کرێی گوونجاو ساز بکرێن و خانووەکان لە ڕێگای سیستەمی سەرەوە دابەش بکرێن.

باهۆزی ٢٣ ساڵان دانیشتووی شاری ستۆکهۆڵمە و ئەزموونی زۆری لە خانووگۆڕیندا هەیە، باهۆز ئەم پێشنیازەی بەلاوە خراپە و دەڵێت کە خەڵک لە ناچارییان ئەم کارە دەکات.

جێی باسە ئەمڕۆ تەنیا ئەو کەسەی کە خانووی ڕەش بەکرێ دەدات سزا دەدرێت، نەک ئەو کەسەی کە گرێبەستە ڕەشەکە دەکڕێت. بەڵام لە لێکۆڵینەوەکەی کە ئەمڕۆ پێشکەش دەکرێت پێشنیار دەکرێت کە ئەو کەسانەش کە خانووی ڕەش بە کرێ دەگرن، بە جەریمەی و زیندان سزا بدرێن. ئەگەر بێت و تاوانەکە زۆر قورس بێت ئەوا سزای زیندانییەکە بۆ ماوەی ٤ ساڵ درێژ بێت.

لە پێشنیارەکەدا هەروەها داوا کراوە کە سزای ئەو کەسانەش کە خانووی ڕەش بەکرێ دەدەن تووند بکرێتەوە. جاران تاوانی بەکرێدانی خانووی ڕەش یان جەریمەی لەگەڵ بوو یان زیندانی شەس مانگ. بەڵام داوا دەکرێت کە ماوەی زیندانییەکە زیاد بکرێت بۆ ٢ ساڵ و لە کاتی تاوانی قورسدا بۆ ٤ ساڵ

 ماری لیندێر لە کۆمەلەی کرێچییان دەڵیت هەر کەسێک کە خانووەکەی بۆ مەبەستی بازارگانی بەکار بهێنێت دەبێت بە جەریمە یان زیندان سزا بدرێن.

بەڵام باهۆز دەڵی ئەم کێشەیە بە درووتسرکردنی خانووی تازە چارەسەر دەبێت، ئەگینا خەڵک ناچار دەمێنێتەوە.
کلیکی ئێرە بکە
به‌روار:  08/11/2017
1723   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   687
کۆی سه‌ردان:   29256936