کوژرانی رەجەب و تەیب و ئەردۆغان لە بۆردومانێكدا
ئامەد حەسەن
بە پێی هەواڵی ئاژانسە سووری و توركییەكان سێ منداڵ كە بران بە ناوەكانی رەجەب و تەیب و ئەردۆغان لە بۆردومانێكی فڕۆكەكانی رووسیادا لە گوندی ئەحراشی ریفی ئیدلب كوژران.
بەهۆی بۆردومانەكەوە رەجەب خالید فتیرە، تەیب خالید فتیرە، ئەردۆغان خالید فتیرە لەگەڵ منداڵێكی دیكەی ئاوارەی شاری حلفایەی ریفی حەما كوژراون.
ئەو منداڵانە لە یەكێك لە خێوەتگەكانی ئاوارەكان لەدایكبوون لە 2012 .
لەكاتی لە دایكبوونی ئەو منداڵانەدا، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا سەردانیكردوون و پیرۆزبایی لە دایكبوونیانی كردووە، بنەماڵەی ئەم منداڵانەش ئەو ناوانەیان لێناون.
خەڵک
بهروار: 05/11/2017
2238 جار خوێندراوهتهوه
|