وه‌زیری كۆچی ئوسترالیا : گۆڕانكاری له سیاسه‌تی كۆچدا ناكه‌ین
هەژار تەها
مالمۆکورد
وه‌زیری كۆچی ئوسترالیا ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بلاَوكردهوه و تێدا سوربونی وولاَتهكهی له‌سه‌ر سیاسه‌ته تونده‌كانیان له‌به‌رامبه‌ر كۆچبه‌رانی ده‌ریایی قاچاخدا دووپاتكرده‌وه. پیته‌ر داتن ، وه‌زیری كۆچی ئوسترالیا ڕایگه‌یاند ئه‌و 600 كه‌سه‌ی كه له ئێستادا له دوورگه‌ی مانوسی پایانیوگینیان ئه‌و كه‌سانه‌ن كه پێشتر ویستویانه به قاچاخ و به به‌له‌م ڕوو له ئوسترالیا بكه‌ن ، بۆیه هه‌رگیز له ئوسترالیا نیشته‌جێ ناكرێن. وه‌زیری كۆچی ئوسترالیا له درێژی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا ڕه‌خنه له هه‌ڵوێسته‌كانی به‌شێك له داكۆكیكاران و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانی پارتی سه‌وزی وولاَتهكهی ده‌گرێت به‌وه‌ی كه هانی ئه‌و په‌نابه‌رانه ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی فشار له‌سه‌ر حكومه‌تی ئوسترالیا دروست بكه‌ن بۆئه‌وه‌ی گۆڕانكاری له سیاسه‌ته‌كانیان له به‌رامبه‌ر په‌نابه‌راندا بكات بهلاَم به ووته‌ی وه‌زیری كۆچی ئوسترالیا ئه‌وان له ژێر هیچ فشارێكدا گۆڕانكاری له‌و سیاسه‌ته‌دا ناكه‌ن.
به‌گوێره‌ی سیاسه‌ته‌كانی ئێستای حكومه‌تی ئوسترالیا ، هه‌ر كه‌سێك هه‌وڵیدابێت به قاچاخ و به به‌له‌م ڕوو له ئوسترالیا بكات ، هه‌رگیز له ئوسترالیا نیشته‌جێ ناكرێت.
بهروار: 05/11/2017
1572 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|