پێشنیاربۆ پێدانی ئیقامە بەو پەنابەرانەی ناتوانن بگەرێنەوە
هێندێک جار دەزگای کۆچ ناتوانێ ئەوانە بگەڕێنێتەوە وڵاتەکەیان کە وڵامی نەخێر و دەرکردنیان هەیە، سەرەرای ئەوەی کە ئەو کەسە بۆخۆی دەیهەوێ بگەڕێتەوە.

پەناخوازان چەند ساڵ دەکەونە بێچارەنووسیەوە، چونکە لە دەزگای کۆج وڵامی نەڕینیان دەدرێتەوە و ئەو وڵاتەش کە دەبێ بۆی بگەڕێنەوە وەریان ناگرێتەوە،بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵەکانی (TT) ئەمڕۆ لێکۆڵەڕ ئاننا لوندباری (Anna Lundberg) بڕیارنامەیەکی دیکە پێشنیاز دەکات کە ئەو کەسانە ئیقامەیان بدرێتێ کاتیک لە رووی کرداریەوە گەڕاندنەوەکەیان بۆ وڵاتی خۆیان جێبەجێ نابێ چونکە خودی پەناخوازەکە دەستی لە جێبەجێ نەبوونی ئەو بڕیارە دا نیە و لە دەسەڵاتی ئەو بەدەرە.

هۆکارەکان زۆرن بۆ ئەوەی ئەو کەسە نەتوانێ بگەڕێتەوە وڵاتی خۆی، هۆکاریکی ئاسایی ئەوەیە کە ئەو کەسە بێ دەوڵەتە یان زەحمەتە پەیوەندی بە باڵیوۆزخانە و دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی ئەو وڵاتەوە بکردرێ بۆ ئەوەی کە سەفەرەکە رێک بخرێ و ناسنامەی بسەلمێنرێت. بەوجۆرە ئەو کەسە لە بەرزەخێک دا دەمێنێتەوە، نە وڵاتەکەی خۆی وەریدەگرێتەوە نە لە سویدیش مافی مانەوەی دەبێت.

ئاننا کە لە لایەن دەوڵەتەوە راسپێردراوە ئەو لێکۆڵینەوەیە بکات دەڵێ کە بە دیاریکراوی نازانیین ژمارەی ئەوانەی لەو دۆخەدان چەند کەسە، ئێستا ئەو پێشنیاز دەکا یاساکان روونتر بکرێنەوە کە ئەو لەمپەرانەی لە پێس جێبەجێکردنی بریاری ناردنەوەی کەسەکە دا هەیە لەبەرچاو بگیردرێ، ئەوەس بە مەرجێک ئەو کەسە خۆی نەشاردبێتەوە و بۆخۆی هۆکار نەبووبێ بۆ نەناردنەوەکەی.

ئاننا زیاتر پێشنیازەکەی روون دەکاتەوەو و دەڵێ پێم وانیە خەڵکانێکی زۆر بەوهۆی ئەو پێشنیازەوە ئیقامە وەربگرن، بەڵام پێمان وایە کە هێندێکیان زووتر ئیقامەکەیان وەردەگرن، لە بری ئەوەی لە کۆمەڵگەی سێبەر دا بمێننەوە.
ڕادیۆ کوردی سوید
به‌روار:  15/11/2017
6619   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   444
کۆی سه‌ردان:   29233352