دەقی رێكەوتنی یەكێتی و حەشدی شەعبی بڵاوكرایەوە
خەڵک-

مەسعود حەیدەر، پارلەمانتاری گۆڕان، ناوەرۆكی رێكەوتنی نێزان یەكێتی و حەشدی شەعبی بڵاو دەكاتەوە كە 9 خاڵ لە خۆ دەگرێت و تیایدا، یەكە ئیداریەكانی شارەكە و بەرێوەبردنی گەڕەكەكانی شارەكە خراوەتە ڕوو.

لە رێكەوتنەكەدا ئەوەشی تێدایە، كە پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی سنووری سلێمانی و كەركوك لەلایەن حكومەتی ئیتحادیەوە دەدرێت لەگەڵ پێدانی مووچەی پێشمەرگەی سنووری سنووری سلێمانی بە پێ ی لیستی ئامادەكراو لەلایەن بافڵ تاڵەبانی و درووستكردنی هەرێمی هەڵەبجە- سلێمانی- كەركوك .

دەقی رێكەوتنەكە، كە لە پێگەی تایبەتی مەسعود حەیدەر وەرگیراوە:
لە ماوەی رابردوو دوای پرۆسەی ریفراندۆم وە بە سەرپەرشتی سەرۆك وەزیرانی عێراق حیدر عبادی و نێوانگیری قاسم سلێمانی رێكەوتنێكی نۆ خاڵی لە نێوان بافڵ تاڵەبانی و هادی عامری ئیمزاكراوە كە چەند خاڵێك لە خۆ دەگرێت و لە ئەنجامدا دەبێتە مایەی لەگۆڕنانی مافی چارەی خۆنووسین بۆ ماوەیەكی نادیار. خاڵەكانی ئەم رێكەوتنە لە بیرۆكەیەكی فەرەنسیەوە سەرچاوەی گرتووە بۆ دابەشبوونی هەرێمی كوردستان بۆ دوو ئیدارە یان دوو هەرێم بۆ ئەوەی كورد بیر لە مافی چارەی خۆنووسین نەكاتەوە لە ئایندەی نزیك.

1-گەڕانەوەی هێزەكانی عێراق بۆ ناوچە دابڕاوەكان و كشانەوەی هێزی پێشمەرگە لەو ناوچانە بە بێ شەڕ.

2- تەسلیم كردنی 7 یەكەی ئیداری (قەزاو ناحیەو ناوەندی كركوك) بە دەسەڵاتی ئیتحادی كە لە دوای ساڵی 2014 حكومەتی هەرێمی كوردستان ئیدارەی ئەدات. ئەگەر ئەوانە تەسلیم نەكرێت ئەوا عێراق داوای 11 یەكەی ئیداری تریش دەكات كە پاش 2003 هەرێم ئیدارەی ئەدات. كۆی گشتی دەبێتە 28 یەكەی ئیداری.

3- ناوەندی كەركوك ئیدارەی هاوبەش دەبێت، 15 گەڕەكی كوردی لەلایەن كوردەوە ئیدارە ئەدرێت و 25 گەڕەكی تری پێكهاتەكانی تر خۆیان ئیدارەی ئەدەن و ئەم حاڵەتە بۆ شەش مانگ بەردەوام دەبێت.

4- جێگا ستراتیجێكانی كەركوك لەلایەن حكومەتی ئیتحادی بەرێوەدەبرێت، معسكر كەیوان و فرۆكەخانەو بیرە نەوتەكانی كەركوك.

6- كردنەوەوی فرۆكەخانەی سلێمانی بەرووی گەشتی نێودەوڵەتی.

7- پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی سنووری سلێمانی و كەركوك لەلایەن حكومەتی ئیتحادیەوە.

8- پێدانی مووچەی پێشمەرگەی سنووری سنووری سلێمانی بە پێی لیستی ئامادەكراو لە لایەن بافڵ تاڵەبانی.

8- درووستكردنی هەرێمی هەلەبجە- سلێمانی- كركوك.

9- تشكیلكردنی حكومەتێك بۆ ئەم هەرێمە نوێ یە.

ئەم زانیاریانە لەو وەرەقە وەرگیراوە كە هەردوولا واژوویان كردوە، ئەوەی جێگەی تێبینی یە بەرێز عامری سەركردەی حەشدەو سیفەتی فەرمی نییە لە حكومەتی ئیتحادی.

مسعود حیدر
ئەندام پەرلەمانی عێراق
2017/10/16
بغداد
به‌روار:  17/10/2017
1333   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   852
کۆی سه‌ردان:   29262842