فه‌رمانبه‌رێكی سلێمانی 33 رۆژه له‌سه‌ر نوسینێك ده‌ستگیركراوه
سلێمانی- پێشكه‌وت عه‌بدوڵڵا
ئه‌مڕۆ 15-10 ژماره‌یه‌ك له چالاكوانانی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی سلێمانی له‌به‌رده‌م دادگای شاره‌كه گردبونه‌وه و داواده‌كه‌ن فه‌رمانبه‌رێكی دادگا به كه‌فاله‌ت ئازادبكرێت تا كاتی دادگاییكردنی.
له یاداشتنامه‌یه‌كیاندا كه ئاراسته‌ی رای گشتی و داواكاری گشتی و په‌رله‌مانی كوردستان و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستان كراوه، ئه‌و چالاكوانانه رایانگه‌یاند، ماوه‌ی 33 رۆژه فه‌رمانبه‌ر (هه‌ستیار هۆشیار) له‌سه‌ر نوسینێكی ده‌رباره‌ی دادگای سلێمانی، له‌لایه‌ن دادگای سلێمانییه‌وه ده‌ستگیركراوه.
له یاداشتنامه‌كه‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕو، چه‌ندینجار داوای به كه‌فاله‌ت ئازادكردنی كراوه، به‌ڵام ره‌تكراوه‌ته‌وه ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه ئه‌و یاسایه‌ی ناوبراوی پێده‌ستگیركراوه، ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی داوه به دادوه‌ر تا كاتی دادگاییكردنی به بارمته‌ی یاسایی ئازادبكرێت.
هه‌روه‌ك له یاداشتنامه‌كه‌دا هاتوه "ئه‌و جۆره مامه‌ڵه‌یه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری مه‌ترسیه بۆسه‌ر ئازادی راده‌ربڕین" و داواشده‌كه‌ن به كه‌فاله‌ت ئازادبكرێت.
نەوا
به‌روار: 15/10/2017
807 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|