(بێده‌نگی ئاسمان) جوبرائیلی برده ئه‌فریقا
مالمۆکورد
فیلمی ئه‌نیمه‌یشنی كوردی (بێده‌نگی ئاسمان) له‌ده‌رهێنانی جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر لهفێستیڤاڵێكی سینه‌مایی نێوده‌وڵه‌تی له‌وڵاتی سودان به‌شداری پێشبڕكێی سه‌ره‌كی دهكاتو كێبڕكێی بردنه‌وه‌ی خه‌ڵات ده‌كات.
ده‌رهێنه‌ر جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر له‌باره‌ی به‌شداری فیلمه‌كه‌ی له‌و فێستیڤاڵه‌دا رایگه‌یاند "فیلمه‌كه به‌شداری له‌خولی سێهه‌می فێستیڤاڵی خه‌رتوم بۆ فیلمی عه‌ره‌بی له‌وڵاتی سودان دهكاتو كێبڕكێی بردنه‌وه‌ی خه‌ڵات ده‌كات".
وتیشی "فێستیڤاڵه‌كه رۆژانی 19 تا 25ی تشرینی یه‌كه‌می 2017 له‌شاری خه‌رتوم به‌ڕێوه ده‌چێت".
(بێده‌نگی ئاسمان) نوێترین به‌رهه‌می سینه‌مایی ده‌رهێنه‌ر جوبرائیل ئه‌بوبه‌كره و به‌سپۆنسه‌ری عه‌باس فازڵ عه‌بدولره‌حمان خاوه‌نی زانكۆی نۆلج به‌رهه‌مهێنراوه و له‌ماوه‌ی ته‌نها 3مانگدا به‌شداری له‌زیاتر له 30 فێستیڤاڵی سینه‌مایی جیهانی، كردوه و چه‌ند خه‌ڵاتێكیشی پێبه‌خشراوه.
سیناریۆی فیلمه‌كه پشتیوان عه‌بدوڵا نوسیویهتیو كاری گرافیك‌و ده‌نگ له‌لایه‌ن سه‌باح شه‌هدی كاری موزیكی فیلمه‌كه‌ش رامتین لهۆنی جێبه‌جێی كردوه، ماوه‌ی فیلمه‌كه 100 چركه‌یه و به‌رهه‌می ساڵی 2017-یه.
بهروار: 11/10/2017
833 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|