ئەمریکا ڤیزەی بۆ تورکیا هەڵپەسارد
به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا خزمه‌تگوزارییه‌كانی پێدانی ڤیزای له ته‌واوی نوێنه‌رایه‌تییه دیبلۆماسییه‌كانی له توركیا هه‌ڵپه‌سارد، باڵیۆزخانه‌ی توركیا له واشنتۆن له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند: "له ته‌واوی نوێنه‌رایه‌تیه‌كانمان له ئه‌مریكا كاروباری پێدانی ڤیزا به هاووڵاتیانی ئه‌مریكا هه‌ڵپه‌سێردراوه".
له‌و راگه‌یه‌ندراوه‌ی نوێنه‌ری دیبلۆماسی توركیا له ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به بابه‌ته‌كه بڵاویكردووه‌ته‌وه هاتووه "ئه‌و رووداوانه‌ی له‌م دوواییانه‌دا روویاندا، حكوومه‌تی ئه‌مریكا حكوومه‌تی توركیای ناچاركرد چاو به‌و به‌ڵێننامانه‌دا بخشێنێته‌وه له‌باره‌ی ئاسایشی نوێنه‌رایه‌تی و كارمه‌ندانی توركیا. له ئه‌نجامی ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندن و چاوپێداخشاندنه‌وه‌دا به‌ئامانجی كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی سه‌ردانكه‌ران بۆ باڵیۆزخانه و سه‌ركۆنسوڵه‌كانمان له ئه‌مریكا له ئێستاوه كاروباری پێدانی ڤیزا به هاووڵاتیانی ئه‌مریكا له ته‌واوی نوێنه‌رایه‌تییه‌كانمان له ئه‌مریكا هه‌ڵپه‌سێردراوه".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه بڕیاره‌كه ڤیزای ستیكه‌ر، ڤیزای ئه‌لكترۆنی و ڤیزای باندرۆڵ ده‌گرێته‌وه.
لەچوارچێوەی ئەو لێکۆڵینەوەیەی لە پیلانگێڕییەکەی رێکخراوی تیرۆریستیی چەکداری فەتۆ لە ١٧/٢٥ی کانوونی یەکەمدا ئەنجامدەدرێت، کارمەندی سەرکونسوڵگەریی ئەمریکا لە ئیستانبوڵ، مەتین تۆپوز، پەیوەندیی بە بەڕێوەبەرانی پێشووی پۆلیس و داواکاری گشتیی پێشوو، زەکەریا ئۆزەوە کردووە.
دواتریش نووسینگەی لێکۆڵینەوە لە تیرۆر و تاوانە رێکخراوەکان لە سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی کۆماریی ئیستانبوڵ بەتۆمەتی ئەنجامدانی هەریەک لە تاوانەکانی ''هەوڵدان بۆ لەناوبردنی شیرازەی دەستوور''، ''سیخوڕی'' و ''هەوڵدان بۆ لەناوبردنی حکوومەتی کۆماری تورکیا'' دەستگیرکرابوو.
لەبەرامبەر ئەمەشدا وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کاردانەوەی بەرامبەر بە رووداوەکە نیشاندابوو. وەزارەتی دەرەوەی تورکیاش سەبارەت بە مەتین تۆپوز رایگەیاندبوو ''ئەو کەسەی کە رۆژی ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠١٧ بەهۆی تاوانەکانی پەیوەست بە تیرۆر دەستبەسەرکراوە و دواتریش دەستگیرکراوە، هەروەک چۆن کارمەندی فەرمیی نێو لیستی کونسوڵگەریی نییە، خاوەنی هیچ حەسانەیەکی دیپلۆماسیی یان تایبەت بە کۆنسوڵخانەکە نییە''.
بڕیارەکە ئەو هاووڵاتییانەی ئەمریکا ناگرێتەوە کە ئەمڕۆ لەرێگەی ئەو فڕۆکانەوە دەگەن کە دێتە تورکیا.
ئانادۆڵ
به‌روار: 09/10/2017
576 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|