پەنابەرە تازەهاتووەکانی سوید و بێکاری
سەندیکاکان و خاوەنکارەکان بە مەبەستی ئاسانکاری بۆ هاتنە ناو بازاری کار  بۆ پەنابەرە تازە هاتووەکان و ئەوانەی کە بۆ ماوەیەکی دریژ بێکارن کۆ دەبنەوە.

لەیلا محمەدی ساڵی ٢٠١٣ هاتووە بۆ سوێد و نزیکەی هەشت مانگە ئیقامەی وەرگرتووە و  ئێستا بێکارە پێی وایە کە ئەو پێشنیازانە دیاردەی بێکاری چارەسەر ناکەن.

ئەو هەموو پەنابەرەی کە ساڵی ٢٠١٥ هاتنە سوێد ئێستا زەخت دەخەنە سەر بازاری کار و خاوەنکارەکان تا رێگەی ئاسانتر و گونجاوتریان بۆ بببیننەوە کە بێنە ناو بازاری کارەوە، ئەوڕۆ وتووێژێک لە نێوان LO نوێنەرایەتیی پێنج سەندیکا و نوێنەری هەموو بەشەکانی بازرگانی و پیشەسازی ، لایەنی خاوەن کارەکان پێشنیازێکیان بە ناوی کار بەمەبەستی سەقامگیر بوون هیناوەتە گۆڕێ و سەندیکاکانیش کاری خویندن،، هەردووکیان لەوەدا هاوبەسن کە مانگانەی کەمتر بدەن.

پێشنیازی خاوەن کارەکان موچەیەکی ٨٠٠٠ کرۆنی لەخۆ دەگرێ و دەوڵەتیش هەر بەو ئەندازەیە هاوکاری ئەو کەسە دەکات کە کارەکەی وەرگرتووە. ئێستا ئەو هەلومەرجانە تاوتوێ دەکرێن کە ئاخۆ چەندە دەخایەنێ تا ئەو کەسانە  کارێکی هەمیشەیی وەردەگرن.

ئامانجی هەردوو لا ئەوەیە کە بەر لە ساڵی تازە بە رێکەوتنێک بگەن و پاشان بە یەکەوە چەند مەرجێک دەخەنە بەردەستی حکومەت بۆ نموونە خوێندنی زمانی سوێدی و باجی کەمتر.

بێجگە لە پرسی بێکاری لەیلا پێی وایە کە ئەو بڕە مووچەیە بەشی ژیانی ئاسایی کەسێک ناکا.

گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە


به‌روار:  07/10/2017
2146   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   303
کۆی سه‌ردان:   29253931