سه‌رۆكی هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا دەڵێ سه‌ربه‌خۆیی راده‌گه‌یه‌نین
سه‌رۆكی هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا ده‌ڵێت له چه‌ند رۆژی داهاتوودا سه‌ربه‌خۆیی راده‌گه‌یه‌نن، پادشای ئیسپانیاش پابه‌ندبوونی خۆی به یه‌كپارچه‌ی خاكی وڵاته‌كه‌ی دووپاتده‌كاته‌وه.
كارلیس بۆگدیمۆنت له چاوپێكه‌وتنێكی كه‌ناڵی بی بی سی به‌ریتانی رایگه‌یاند كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه یان سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو حكومه‌تی هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا بڕیاری خۆی ده‌دات.
سه‌باره‌ت به ده‌ستوه‌ردانی ئیسپانیا و كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی هه‌رێمه‌كه‌ی له‌لایه‌ن حكومه‌تی ناوه‌ندیه‌وه، سه‌رۆكی هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا رایگه‌یاند ئه‌و هه‌نگاوه هه‌موو شتێك ده‌گۆڕێت، ئاشكراشیكرد هیچ په‌یوه‌ندییه‌ك له نێوان مه‌درید و به‌رشه‌لۆنه‌دا نه‌ماوه.
لای خۆیه‌وه فلیپی شه‌شه‌م پادشای ئیسپانیا رایگه‌یاند پابه‌ندن به یه‌كپارچه‌یی خاكی وڵاته‌وه، وتیشی دۆخی ئیسپانیا مه‌ترسیداره و پێویسته یه‌كڕیزی بپارێزرێت.
پادشای ئیسپانیا وتیشی رێكخه‌رانی ریفراندۆمه‌كه‌ی كه‌ته‌لۆنیا به‌و هه‌نگاوه‌یان له یاسا ده‌رچوون، و رێزی ده‌سه‌ڵاته‌كانی وڵاتیان نه‌گرت.
کەی ئێن ئێن
بهروار: 04/10/2017
609 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|