نزیکه‌ی 50 کەس لە خانەقین توشی خوێن به‌ربوون بوون له عاشورا
ڕۆژنیوز - ئه‌میر خانه‌قینی
لە شارۆچکەی خانەقین-ی سەر بە پارێزگای دیالە لە مەراسیمی عاشورادا نزیکەی ٥٠٠ کەس بە قەمە خۆیان بریندارکردووە و نزیکەی ٥٠ کەسیشیان تووشی خوێنبەربوون بوون.
ئەمڕۆ ١٠ى موحەڕەم لە زۆربەی وڵاتانی ئیسلامی مەراسیمی یادی عاشورا بەڕێوە دەچێت، کە تێیدا موسوڵمانانی شیعە مەزهەب یادی کوژرانی ئیمام حسێن دەکەنەوە و لە باسوری کوردستان-یش ئەو مەراسیمە لە شارۆچکەی خانەقین و مەندلی و بەدرە و جەسان، کەرکوک بەشێوەی فراوان بەڕێوەدەچێت.
سه‌لام ئه‌سعه‌د، به‌رپرسی به‌شی فریاکه‌وتنی نه‌خۆشخانه‌ی گشتی خانه‌قین به ڕۆژنیوزی وت: ئێمه وه‌کو تیمه‌کانی ته‌ندروستی نه‌خۆشخانه‌ی گشتی خانه‌قین به‌شی فریاکه‌وتن بەبۆنەی مەراسیمی عاشوراوە له دوێنێوه له حاڵه‌تی ئاماده باشیداین و دابه‌ش بووین به‌سه‌ر ده‌سته‌کانی ئیمامی حسێن که مه‌راسیمی قەمه لێدانی تێدا ده‌کرێـت.
به‌رپرسی به‌شی فریاکه‌وتنی نه‌خۆشخانه‌ی گشتی خانه‌قین، وتیشی: زۆربه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی به قەمه له خۆیان ده‌ده‌ن بریندار ده‌به‌ن و تووشی خوێن به‌ربوون ده‌بن، بۆیه له ڕێگای ئەمبوڵانسەوە ئەو بریندارانە دەگوازینهوه بۆ نه‌خۆشخانه.
سەلام ئەسعەد، ئاماری بریندارەکانی ئەمڕۆی مەراسیمی عاشورای خانەقین-ی ئاشکارکرد و وتی: به پێی ئاماره‌کان ئه‌مرۆ نزیکه‌ی ٥٠٠که‌س به قەمه له خۆیانداوه، به‌ڵام نزیکه‌ی ٥٠ که‌سیان به‌هۆی ئەوەی تووشی خوێن به‌ربوون بوون گواسترانه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه.
نزیکه‌ی %٧٥ دانیشتوانی خانه‌قین کوردی شیعه مه‌زهه‌بن هه‌موو ساڵێک به به‌شداری سه‌رجه‌م پێکهاته‌کانی شارۆچکه‌که مه‌راسیمی عاشورا به‌رێوه‌ده‌چێت.
بەشداربوانی مەراسیمی عاشورا بەزنجیر لە خۆیان دەدەن و بەشێکیشیان بە قەمە سەریان بریندار دەکەن.
بهروار: 01/10/2017
2578 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|