ئەەردۆگان هەڕەشە لە باشووری کوردستان دەکا
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی گشتپرسییەکەی هەرێمی کوردستان و گرتنەبەری رێوشوێنی وڵاتەکەی لەمبارەیەوە گوتی: "ئیستا بە تایبەتی دەمەوێت شتێک بزانن. لە رووی سیاسی، ئابووری، بازرگانی لە خاڵی ئەمنیدا هەموو هەنگاوێک دەنێین. ئێستا لە سلۆپی سوپای تورکیا لە خۆڕایی نییە هەنگاوی پێویستی ناوە. سازشکردن نییە. ئێستا ئێرانیش بەهەمان شێوەیە. بەهەمان شێوە هێزە ئاسمانییەکانیشمان لە هەمان رەوشدان و لە سنوورەکانمان تەنها رێگە دەدرێت خەڵک بڕوا بۆ بەری عێراق، ئیدی چوون و هاتنیش دادەخەین. گرتنەبەری رێوشوێنی جیاوازیشمان هەن، ئەوە جیایە. کار بە ئەوانیش دەکەین. لەگەڵ هەموو ئەو رێوشوێنانەدا با بزانین ئیدارەی خۆجێی باکووری عێراق لە چ کەناڵێکەوە نەوت بۆ کوێ دەگوازێتەوە و بە کوێی دەفرۆشێت؟ کلیلەکە بەدەست ئێمەوەیە. هەر کە قوفڵی بدەین ئەو کارە تەواو دەبێت".
لە میانی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی دەستەی کارگێڕی و راپەڕاندنی یەکێتیی چاودێرانی دامودەزگا گشتییەکانی دەریای ناوەڕاست و ئەورووپا، سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتارێکی پێشکەش کرد.
رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی گشتپرسییەکەی هەرێمی کوردستان و گرتنەبەری رێوشوێنی وڵاتەکەی لەمبارەیەوە گوتی: "ئیستا بە تایبەتی دەمەوێت شتێک بزانن. لە رووی سیاسی، ئابووری، بازرگانی لە خاڵی ئەمنیدا هەموو هەنگاوێک دەنێین. ئێستا لە سلۆپی سوپای تورکیا لە خۆڕایی نییە هەنگاوی پێویستی ناوە. سازشکردن نییە. ئێستا ئێرانیش بەهەمان شێوەیە. بەهەمان شێوە هێزە ئاسمانییەکانیشمان لە هەمان رەوشدان و لە سنوورەکانمان تەنها رێگە دەدرێت خەڵک بڕوا بۆ بەری عێراق، ئیدی چوون و هاتنیش دادەخەین. گرتنەبەری رێوشوێنی جیاوازیشمان هەن، ئەوە جیایە. کار بە ئەوانیش دەکەین. لەگەڵ هەموو ئەو رێوشوێنانەدا با بزانین ئیدارەی خۆجێی باکووری عێراق لە چ کەناڵێکەوە نەوت بۆ کوێ دەگوازێتەوە و بە کوێی دەفرۆشێت؟ کلیلەکە بەدەست ئێمەوەیە. هەر کە قوفڵی بدەین ئەو کارە تەواو دەبێت".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان ئاماژەی بەوە دا کە ئەوان پێداگیرانە بەردەوام دەبن لەسەر هەنگاوەکانیان و گوتی: "ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر هه‌نگاوه‌كانمان و پێویسته حكوومه‌تی هه‌رێمی باکووری عێراق له‌و هه‌نگاوه‌ی پاشگه‌زببێته‌وه. ئه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌كه‌ن نابێت. حكوومه‌تی فیدراڵی به‌دڵنیاییه‌وه قبووڵی ناكات. په‌رله‌مان به‌هه‌مان شێوه په‌سه‌ندی ناكات. بێگومان له سووریاش رێگه به دامه‌زرانی ده‌وڵەتێك یان زیاتری تیرۆر ناده‌ین. په‌یه‌ده و یه‌په‌گه باس له دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت ده‌كه‌ن له باكووری سووریا. ئه‌مانه هه‌مووی خه‌ونێكی وشكه بۆ ئه‌وان".
ئەنادۆڵ
به‌روار: 25/09/2017
1625 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|